هەواڵ
6, نیسان 2019
یاری God of War دەبێتە براوەی چوار خەڵات لە ئاهەنگی BAFTA Awards 2019ـدا

لە ماوەی ڕابردوودا و بە دیاریکراوی لە بەرواری 4/4/2019ـدا یاری God of War بووە براوەی باشترین یاری لە ئاهەنگی BAFTA Awards 2019ـدا، وەک ئاشکرایە یاری God of War یەکێکە لە بەهێزترین یاریەکان و بێگومان یاریەکەش لە ڕێگای چەند بەشی پێشووی ئەوەی سەلماند یارییەکی ناوازە و بەهێزە و بێگومان شایەنیەتی کە خەڵاتی باشترین یاری پێدراوە لە ئاهەنگی BAFTA Awards 2019، یاریەکە بە تەنها نەبووە براوەی باشترین یاری بەڵکو چوار خەڵاتی دیکەشی وەرگرت کە ئەمانەی خوارەوەن:-
- باشترین چیرۆک
- باشترین مۆسیقا
- باشترین ڕۆڵگێڕان، براوەی ئەم خەڵاتەش Jeremy Daviesـە کە ڕۆڵی کەسایەتی Baldurـی گێڕاوە
- باشترین دەنگ بە شێوەیەکی گشتی
شایەنی باسە ئەمە یەکەم جار نییە God of War دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین یاری چونکە یاریەکە بووە براوەی خەڵاتی باشترین یاری ساڵ ئەمەش لە ئاهەنگی The Game Awards 2018ـدا و بەمەش سەرکەوت بەسەر هەریەک لە یاریەکانی Red Dead Redemption 2 و Marvel’s Spider-Man و Assassin’s Creed Odysseyـدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.