هەواڵ 8, نیسان 2019

هاری شازادەی بەریتانیا داوا دەکات یاری فۆرتنایت بلۆک بکرێت

لە ماوەی ڕابردوودا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕوونکردنەوەیەکی هاری شازادەی بەریتانیایان بڵاوکردەوە تیایدا داواکارە یاری فۆرتنایت بە تەواوی بلۆک بکرێت، لەگەڵم بن و ئاشنا ببن بە وردەکارییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕوونکردنەوەکەی شازادە هاری لە باری یاری فۆرتنایت بەم شێوەیە بووە:-

“یارییەکی وەکو Fortnite لەوانەیە باش نەبێت بۆ منداڵان، دایک و باوکان دەستیان بەرزکردووەتەوە و نازانن چی دەکەن لەم بارەیەوە، ئەمەش هاوشێوەی ئەوەیە بینەری ڕوودانی زیانێکی گەورە ببیت، پێویستە ئەم یاریە بلۆک بکرێت، بوونی یاریەکی لەم جۆرە سوودی چییە لە ماڵەکەتدا؟ ئەمە بەرهەمهێنراوە بۆ ئالودەبوون، هەتاوەکو ئالوودە ببیت و بۆ درێژترین ماوە لە بەردەم کۆمپیوتەرەکەتدا بتهێڵێتەوە، ئەمەش بێگومان کارێکی نابەرپرسانەیە”

لە بارەی ئەم ڕوونکردنەوە سەیرەی شازادە هاری خەڵکێکی زۆر لەم بارەیەوە دوان و گاڵتەیان بە ڕوونکردنەوەکەی هاری دەهات، بە شێوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەوترێت هۆکاری ئەم داواکاریەی هاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناتوانێت براوە ببێت لە یاریەکەدا، لە ڕاستیدا بە ڕای خۆم ڕوونکردنەوەکەی هاری زۆر پێکەنیناوی و بێ مانایە، چونکە هیچ کات یاری نابێتە هۆکاری ئالودەبوون بەڵکو ئەوە بەکارهێنەرە شارەزایی پێویستی نییە و دەبێتە هۆی ئالودەبوونی.

بە هەر حاڵ ئەمەش یاریەکە وەک هەر یاریەکی دیکە و دەتوانیت لە کاتی سەرقاڵ نەبوونت ئەنجامی بدەیت، گەشەپێدەرانی یاریەکەش هیچ بەکارهێنەرێکیان بە زۆر نەهێناوە هەتاوەکو یاری بە یاریەکەیان بکات، بەڵکو ئەمە تەنها حەزی بەکارهێنەرە و هیچی تر، یاری Fortnite لە ئێستادا بەردەستە بە خۆڕایی بۆ سەرجەم سەکۆی یاریەکان و مۆبایلە کارکردووەکان بە سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و بێگومان کۆمپیوتەریش.

  • بۆ داگرتنی یاری فۆرتنایت کرتە لەم بەستەرە بکە (Fortnite)
تاگەکان Fortnite Harry
بۆچونی تۆ