مایکرۆسۆفت

ئیمەیڵی Outlook هاککرا و مایکڕۆسۆفت بە فەرمی دووپاتی دەکاتەوە

یەکشەممەی ڕابردوو مایکڕۆسۆفت لە پەیامێکدا بەکارهێنەرانی ئاوتلووکی ئاگادارکردووەتەوە، کە تووشی هاککردن بووە بە هۆی کەلێنێکی ئاسایشەوە. ئەم هاککردنە دەگەڕێتەوە بۆ هاککردنی خزمەتگوزاری بەشداربووانی مایکڕۆسۆفت خۆی و لە ئەنجامدا هاکەران توانیویانە دەستیان بە زانیاری بەکارهێنەرانی ئاوتلووک بگات. زانیارییەکانیش بریتی بوون لە: ناوی فۆڵدەر و ناونیشانی ئیمەیڵ و تەنانەت دەستیان بە ناوەڕۆکی ئیمەیڵەکانیش گەیشتووە، ئەمە هەرچەندە مایکڕۆسۆفت بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەمە ڕەت دەکاتەوە.

شایەنی باسە، مایکڕۆسۆفت ڕێژەی ٦% بەکارهێنەرانی ئاوتلووکی لەو توشبوونە ئاگادارکردووەتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی بەڵگەی تەواو خراوەتە ڕوو و پاشان مایکڕۆسۆفت هەنگاوی ناوە و دانی بە دزەکردنەکە داناوە. لە بە دواداچوونەکە دەرکەوتووە هاکەران لە مانگی ١ی ئەم ساڵەوە تا ٢٨ی ٣ توانیویانە دەستیان بە زانیارییەکان بگات.

لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی Motherboard، ئاشکرای کردووە ئەم هاککردنە زیاتر بووە لەو ماوەیە و بۆ ماوەی ٦ مانگ توانیویانە دەستیان بە زانیارییەکان بگات. هاکەران توانیویانە ئەم هاککردنە بەکاربهێنن بۆ دەستخستنی وشەی نهێنی خزمەتگوزاری ئایکلاود کە وابەستە بوونە بە ئایفۆنی دزراو، بەڵام بەگوێرەی گوتەی وتەبێژی فەرمی مایکڕۆسۆفت ئەم هەواڵە بە نادروست هەژمار دەکات و دەڵێت ٦ مانگ نەبووە، تەنها ئەو ماوەیە بووە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا.

ئەمەی خوارەوە ئەم ڕوونکردنەوەیە، کە مایکڕۆسۆفت بۆ زۆربەی ئەو هەژمارانەی ناردووە کە توشی ئەم دزەکردنە هاتبوون.

سەرچاوە :

The Verge

15 نیسان، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1114