ئای ئۆ ئێس 2, نیسان 2013

P0sixninja جەیلبرەیکەکەی بۆ iOS7 هەڵدەگرێت و ئیڤەیدەرس جەیلبرەیک بۆ iOS6.1.3 ناوەشێنن.

P0sixninja

دوای ئەوەی ئێمە لە هەواڵێکدا ئاماژەمان بەوە کرد کە هاکەر P0sixninja چەند Exploitێکی دۆزیوەتەوە بۆ جەیلبرەکی داهاتوو کە شایەنی باسە ئەمەی بە دوو تویت لەسەر تویتەری فەرمی خۆی لە بڵاوکردبووەوە بەڵام وا دیارە کە ناوبراو ئەم هەڵە و Exploitـانە بۆ بۆ iOS6.1.3 بەکارناهێنت بەڵکو دوێنێ لە چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکرایەوە کە ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە و کە بەهیچ شێوەیەک Exploitـەکان بۆ iOS6.1.3 بەکارناهێنیت و بەڵکو چاوەڕوانی iOS7 دەکات و ئەم کات هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە ئەوەتا Exploitـی پێویستی لایە و دەتوانێت جەیلبرەیک بکات. وادیارە هەمووان پێیان وتووە کە ئەو شێتە بەڵام ئەو دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەم هەڵانە و بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ڕاستە و ئەم هەڵانە بەسوودن.

شایەنی باسە ٢٤ کاتژمێر لەمەوبەر هاکەری بەناوبانگ لەبواری iOS هاکینگدا (پۆد٢جی) لە وەڵامێکیاندا بۆ کەسێک کە پرسیاری لێدەکات ئاێا لە ئێستادا ئێوە سەرقاڵی جەیلبرەیکن بۆ iOS6.1.3؟ وەڵامی پۆد٢جی بریتییە لە نەخێر ئێمە کاری لەسەر ناکەین چونکە ئەم وەشانە وەشانێکی لاوەکییە و زۆر بەلامانەوە گرنگ نییە بەڵکو ئێمە چاوەڕوانی ئەپدەیتێکی گەورەین. واتە پۆد ٢جی چاوەڕوانی وەشاندنی وەشانێکی گەورەی iOSـە کە لەوانەیە لە چەند مانگی داهاتوو لەگەڵ ئامێرێکی تازەی ئەپڵ iOS7 بوەشێندرێت.

ئەمەش گفتوگۆکەیان بە تویت:

سەرچاوە iPhonedevar  و iClarified

بۆچونی تۆ