هەواڵ

ئۆنەر ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Honor 20 ـی ئاشکراکرد

کۆمپانیای ئۆنەر (بەشێک لە کۆمپانیای هواوەی) لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی نوێترین زنجیرە لە مۆبایلەکانی خۆی، بەم بۆنەیەوە کۆمپانیاکە ڕێکەوتی نمایشکردنی زنجیرەی 20 ـی لە مۆبایلی ئۆنەر ئاشکراکرد.

کۆمپانیاکە بەم هاوکێشە بیرکارییە “444+4x4x4+(4+4)/4+44/4” ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Honor 20 ـی ڕاگەیاند، هاوکێشەکە دەکاتە 521، بە واتای ڕێکەوتی 21 ـی 5 نمایشکردنەکە ئەنجام دەدرێت. نمایشکردنەکە لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری لەندەنی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیادا بە ئەنجام دەگەیەنرێت.

پڕوپاگەندەکانی پێشووتر پێمان دەڵێن کە مۆبایلە نوێیەکەی ئۆنەر خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری OLED، هەروەها پڕۆسێسەری Kirin 980 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و خاوەن کامێرایەک دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ، هاوکات پێشبینی دەکرێت خاوەن هەستەوەری سەر ڕوونماش بێت.

سەرچاوە :

Android Police

15 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424