ئای ئۆ ئێس
16, نیسان 2019
بەمنزیکانە یاری Forza Street بۆ مۆبایلەکان بەردەست دەکرێت

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە هەوڵی گرنگی پێدانی زیاتری یارییە پێشبڕکێ ئۆتۆمبێلییەکانە. دوێنێ (15 ـی 2) کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یاری Forza Street ـی لە کۆگای Microsoft Store بۆ Windows 10 بەردەست کرد.
یارییەکە لە چەشنی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلییە. بە پێچەوانەی یارییەکانی Forza Horizon و Forza Motorsport، تەنها نەخشەی شاری میامی بۆ پێشبڕکێ کردن بەردەستە. شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بوونی هەیە کە دەتوانرێت دەستکاری ڕووکار و جۆرێتی ئۆتۆمبێلەکان بکرێت. دەستپێکردن بە شێوەی بۆنەیە و ئۆتۆمبێلەکان لەسەر هێڵێک ئامادە دەبن بۆ پێشبڕکێ کردن، لە پاشان دەست بە پێشبڕکێ کردن دەکرێت. دەیان ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن و نوێ لە نێو یارییەکەدا بوونی هەیە.
https://www.youtube.com/watch?v=07TffPtB_Jg
یارییەکە لە ئێستادا بە تەنها بۆ Windows 10 بەردەستە و کۆمپانیاکە بەڵێن دەدات لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS و Android ـیشی بەردەست بکات.
کرتە بکە بۆ داگرتنی یارییەکە لە کۆگای Microsoft Store بۆ Windows 10
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.