10
سامسۆنگ 17, نیسان 2019

سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A2 Coreـی بە سیستمی ئەندرۆید گۆو و نرخی 75 دۆلارەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Galaxy A2 Coreـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید گۆو کە سیستمێکی سووکتری ئەندرۆیدە بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا لە ڕووکاری پێشەوە ڕوونمایەکی بچوکە بە قەبارەی 5.0 ئینج و بەڕوونی 540×960 پێکسڵ هەروەها لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی یەک کامێرایە و وەک ئاشکراشە هیچ هەستەوەرێکی پەنجەمۆر بوونی نییە لێرەدا.

گرنگترین تایبەتمەندیەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.0 ئینج و بە ڕوونی 540×960 پێکسڵ و بە دووری 16:9
  • پڕۆسێسەر: Exynos 7870
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-T830
  • ڕام: 1 گێگابایت
  • بیرگە: 8 یان 16 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید گۆو
  • توانستی پاتری: 2600 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
  • دەرچە: USB 2.0
  • کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: 5 مێگاپێکسڵ
  • ڕەنگ: شین و ڕەش
  • نرخ: 75 دۆلار
  • بەرواری بەردەستبوون: سەرەتا لە وڵاتی هیند بەردەست دەبێت

سەرچاوە:-

  • GSM Arena
تاگەکان Galaxy A2 Core
بۆچونی تۆ