10
کۆمپیوتەر 18, نیسان 2019 بۆچوون

مایکرۆسۆفت کۆمپیوتەری Surface Hub 2S ـی بە قەبارەی 85 ئینجەوە ڕاگەیاند

ماوەیەکی زۆر بوو مایکرۆسۆفت خۆی ئامادە کردبوو بۆ نمایشکردنی نەوەیەکی گەورەتر لە کۆمپیوتەری Surface Hub 2S. لە بۆنەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری نیویۆرک ئەمڕۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆمپیوتەری Surface Hub 2S ـی بە قەبارەی 85 ئینجەوە ڕاگەیاند.

بە پێچەوانەی قەبارە 50 ئینجی کۆمپیوتەرەکەوە، نەوە قەبارە گەورە و نوێیەکەی Surface Hub 2S خاوەن ڕوونمایەکە بە چێوەی 16:9. لە کاتێکدا کە Surface Hub 2S ـی 50 ئینج چێوەی ڕوونماکەی 3:2 بوو. بێگومان ئەم قەبارە گەورەیەش بۆ کەسانی ئاسایی نەگونجاوە و زیاتر تایبەتە بە خاوەن کار و کارە بازرگانییەکان. هەروەها خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 4K.

نەوە نوێیەکەی Surface Hub 2S خاوەن ڕام و بیرگە و پڕۆسێسەر و گرافیک کارتی نوێ دەبێت، تەنانەت سیستەمێکی کارپێکەری نوێتریش لە چاو Surface Hub 2S ـی 50 ئینج. خاوەن پاترییەکی دەرەکییە بە نرخی 1.400$ کە دەتوانرێت بۆی بکڕدرێت بۆ ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک بە بێ کارەبا کاری پێ بکرێت.

نرخی کۆمپیوتەرە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت لە 9.000$ ـەوە دەست پێدەکات. بەڵام کۆمپانیاکە هیچ زانیارییەکی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ڕەقەکاڵایەکانی کۆمپیوتەرەکە بەردەست نەکردووە. تەنانەت کاتی بەردەستکرنیشی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ