هەواڵ 19, نیسان 2019

نەخشەیەکی نوێ بەردەستکرا بۆ خاوەنانی یاری Call of Duty: Black Ops 4

لە ماوەی ڕابردوودا ستۆدیۆی Treyarch نوێکارییەکی بۆ یاری Call of Duty: Black Ops 4 ڕاگەیاند و تیایدا چەند گۆڕانکاریەک لەگەڵ نەخشەیەکی نوێ بە ناوی Arsenal Sandstormـی بۆ یاریەکە بەردەست کرد.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی نوێکاریەکە:-

  • زیادکردنی نەخشەی Arsenal Sandstorm هەرچەندە نەخشەکەش بە نوێ دانانرێت چونکە تەنها نەخشەی Arsenalـە بەڵام بە بوونی گەردەلوولی بیابان یاخود لم
  • زیادکردنی دۆخی Infected لەسەر سەرجەم سەکۆکان
  • زیادکردنی دۆخی Domination Deathmatch لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 4
  • ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە چەکەکانی Rampart و KN-57 لە دۆخی سەرهێڵ و زۆمبیدا
  • درێژکردنەوەی ماوەی کۆتا زۆن لە دۆخی Alcatrazـدا بۆ 120 چرکە لە کاتێکدا پێشووتر 60 چرکە بووە
  • چەند چاکسازی و گۆڕانکارییەک لە شێوازی یاریکردن ئەنجامدراوە لە دۆخی Infected

شایەنی باسە ئەم نوێکارییە پێویستی بە داگرتن نییە تەنها بە کردنەوەی یاریەکە تێبینی گۆڕانکاریەکان دەکەیت، هەروەها ستۆدیۆی ناوبراو ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی سێ دۆخی سەرهێڵ لەم مانگەدا بۆ هەموو ئەو کەسانەی خاوەنی Black Ops Passـن، یاری Call of Duty: Black Ops 4 بەردەستە بۆ کڕین لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر و سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

تاگەکان Call of Duty Black Ops 4
بۆچونی تۆ