هەواڵ

ڕۆکستار لە ئێستادا سەرقاڵی پەرەپێدانی یاری Grand Theft Auto 6ـە

لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک ڕاپۆرت لە ماڵپەڕەکاندا بڵاوبوونەوە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کۆمپانیای ڕۆکستار لە ئێستادا کاردەکات لەسەر پەرەپێدانی یاری Grand Theft Auto 6 هەتاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕابگەیەنرێت بۆ بەکارهێنەرانی نەوەی داهاتووی ئامێری کۆنسڵەکان، ڕاپۆرتەکەش لە لایەن کارمەندێکی ستۆدیۆی Rockstar Gamesـە بە ناوی Bibin Michael.

ناوبراو لەگەڵ ستۆدیۆی ڕۆکستاردا کاریکردووە لەسەر دیزاینکردن و دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەیەکی زۆر نزیک لە ڕاستییەوە ئەمەش لە یاری Grand Theft Auto Onlineـدا بەدیمان کردووە، هەروەها لە ئێستاشدا بە هەمان شێوە کاردەکات لەسەر بەشی داهاتووی یاریەکە کە ئەویش Grand Theft Auto 6ـە، لەگەڵ ئەوەشدا Bibin ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پەرەپێدانی یاری Red Dead Redemption 2.

ئەم کارمەندە لە ئێستادا کاردەکات لەگەڵ ستۆدیۆی Codemastersـدا و پێشووتریش کاریکردووە لەسەر دیزاینکردنی ئۆتۆمبێلەکانی نێو یاری Dirt Rally و Grid و زنجیرەی F1، بە هەر حاڵ ڕاپۆرتەکە ئەوە دەسەلمێنێت یاری GTA 6 لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت و پێدەچێت بەم زووانەش بینەری ڕاگەیاندنی ببین، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە ئەوا بە پێی کۆتا دەنگۆکان لەوانەیە لە سەرەتای ساڵی 2020 یان 2021ـدا بۆ ماوەی مانگێک ڕابگەیەنرێت لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 5 پاشان بەردەست دەکرێت لەسەر Xbox Scarlett (نەوەی داهاتووی ئێکس بۆکس) و کۆمپیوتەریش بێگومان.

سەرچاوە:-

20 نیسان، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891