10
ئای ئۆ ئێس 21, نیسان 2019 بۆچوون

ئەپێکی نوێی تایبەت بە کارپێکەری پۆدکاستەکان ڕێگەت پێ دەدات بزانیت هاوڕێکانت گوێ لە چی دەگرن

ئەپەکانی چەشنی پۆدکاست زۆرن، بەڵام کێشەیان ئەوە کە ناتوانیت بزانیت هاوڕێکانت گوێ لە کام پۆدکاستانە دەگرن و چی پێشنیار دەکەن. ئەپێکی نوێ ئەم کێشەیەی چارەسەر کرد.

لە هەفتەی ڕابردوودا ئەپی Swoot بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستکرا. خاوەن بیرۆکەیەکی نوێیە کە ڕێگەت پێ دەدات بزانیت هاوڕێیان و یاخود ئەو کەسانەی کە شوێنیان کەوتوویت گوێ لە چی دەگرن، هەروەها دەتوانیت ئەو زنجیرە پۆدکاستانە ببینیت کە هاوڕێکانت پێشنیاری دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن دیزاینێکی سادە و جوانە و ئاسانە لە بەکارهێنان.

ئەوەی پێویستە بۆ بەکارهێنان، داخڵ بوونە لە ڕێگای درووستکردنی هەژمار بە ئیمەیڵ، یاخود داخڵبوون لە ڕێگای هەژماری فەیسبووک و گووگڵ.

کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ