10
پزیشک و سەلامەتی 22, نیسان 2019 بۆچوون

توێژەرەوانی پەیمانگایەکی ئەمریکی گەشە بە تەکنەلۆژیای GPS ـی نێو لاشەی مرۆڤ دەدەن

سات بە سات تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هەنگاوێکی نوێ دەنێت لە بەرەو پێش چووندا. سیستەمی شوێنی گشتی (GPS) ـیش یەکێکە لەو تەکنەلۆژیایانەی کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ ئاسانکاری کردن لە دۆزینەوەی شوێنەکان. توێژەرەوانی پەیمانگایەکی ئەمریکی پەرە بەم تەکنەلۆژیایە دەدەن، بەڵام لە نێو لاشەی مرۆڤدا.

توێژەرەوانی پەیمانگای Massachusetts بۆ زانستەکانی تەکنەلۆژیا لەگەڵ تاقیگەی ژیری دەستکرد (Artificial Intelligence) و بە ڕابەرایەتی پڕۆفیسیۆر Dina Katabi ـی سوری گەشە بەتەکنەلۆژیای ReMix دەدەن کە بە GPS ـی نێو لاشە ناو دەبرێت. ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە ڕێگایەکی نوێیە بۆ دۆزینەوەی دەمار و نێژراو و لووەکان لە ڕێگای تیشکی بێوایەری کەم وزەوە.

لە تاقیکردنەوەیەکی سەر گیاندەوەراندا، تیمەکە بۆیان دەرکەوت کە دەتوانن شوێن نێژراوەکان بکەون لە ڕێگای ئامێرێکی بچووک بە وردی 1.4 سانتیمەتر. هەروەها دەڵێن، ڕۆژێک دێت کە لە ڕێگای ئەم تەکنەلۆژیایەوە دەرمان بنێرین بۆ شوێنێکی دیاریکراو لە جەستەی مرۆڤ.

توێژەرەوەکان دەڵێن کە ئەم تەکنەلۆژیایە 100 ملیۆن جار بە سوودترە لەو تیشکانەی کە پزیشکەکان بەکاری دەهێنن بۆ دۆزینەوەی لووە شێرپەنجەییەکان.

ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە توانای وێنەگرتنی بەشەکانی نێو لاشە، شوێنکەوتنی لووەکان و تەنانەت ڕەوانەکردنی دەرمانەکانیشی دەبێت بۆ بەشە دیاریکراوەکانی جەستە. ڕەنگە ڕۆژێک بێت ئەم تەکنەلۆژیایە یاخود تەکنەلۆژیایەکی هاوشێوە، نەخۆشی شێرپەنجە بنبڕ بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ