مۆبایل و تابلێت

مۆبایلی Lenovo Z6 Pro بە فەرمی بە Snapdragon 855ـەوە ڕاگەیاندرا

لە دوای ژمارەیەک لە دەنگۆ و دزەپێکردن، لێنۆڤۆ بە فەرمی مۆبایلی Lenovo Z6 Pro لە جۆری مۆبایلە ئاست بەرزەکان ڕاگەیاند، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە بازاڕی چیندا دەست بە فرۆشتنی دەکات.

هەروەکو پێشتر لە دزەپێکراوەکاندا ئاماژەی پێکرابوو، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی لەسەر جێگیرکراوە کە لێوارەکانی زۆر زۆر تەنکن لەگەڵ بوونی ٤ کامێرا لەسەر پشتەوەی، و بوونی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما، و سیستەمی سارکردنەوەی نوێ، و پاتریەک بە توانستی ٤٠٠٠ ملی ئەمپێر.

تایبەتمەندییەکانی Lenovo Z6 Pro بە کورتی:

  • ڕوونما: لە جۆری ئۆلێدە بە قەبارەی 6.39 ئینج بە ڕوونی FHD+
  • پڕۆسێسەر: کوالکۆم سناپدراگۆن 855.
  • ڕام: 6GB/ 8GB/ 12GB.
  • بیرگەی ناوخۆیی: 128GB / 256GB / 512GB.
  • کامێرای پشتەوە: 48MP+16MP+8MP + و هەستەوەری ToF بە ڕوونی 2MP.
  • کامێرای پێشەوە (سێلفی): 32MP.
  • سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید 9.0 لەگەڵ ڕووکاری ZUI 11.
  • پاتری: 4000mAh بە پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا.

مۆبایلەکە لە ٢٩ی ٤ لە بازاڕی چینی دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، کە بۆ ڕامی ٦ گێگابایت\بیرگەی ١٢٨ نرخەکەی نزیکەی ٤٣٢ دۆلار دەبێت، و بۆ ڕامی ١٢ گێگابایت\بیرگەی ٥١٢ گێگابایت نرخی ٧٤٥ دۆلار دەبێت.

سەرچاوە :

23 نیسان، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1153