10
ئینتەرنێت 23, نیسان 2019 بۆچوون

داهاتەکانی تویتەر بۆ چارەکی یەکەمی 2019 پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە

تویتەر بە فەرمی ئەنجامی داهاتەکانی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە، کە ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەرن و پێچەوانەی پێشبینییەکانن. تویتەر توانیویەتی داهاتەکانی بگەیەنێتە ٧٨٧ ملیۆن دۆلار بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو کە تەنها ٦٦٥ ملیۆن دۆلار داهاتیان بووە. لە ڕاستیدا، ئەم دەستکەوتە بە دووەم دەستکەوتی گەورەی کۆمپانیا هەژمار دەکرێت، لە دوای چارەکی کۆتایی ٢٠١٨ کە ٩٠٩ ملیۆن دۆلار داهاتیان بووە.

جێگەی باسە، تویتەر توانیویەتی ١٩١ ملیۆن دۆلار داهاتی سافی دەست بکەوێت لە چارەکی یەکەمدا و نزیکەی ٠,٢٥$ بۆ هەر پشکێکی. تویتەر دەڵێت داهاتیان لە ڕیکلامکردن لەسەر تۆڕەکەیان بۆ ئەم چارەکە گەیشتووەتە ٦٧٩ دۆلار کە دابەش دەبێت بۆ دوو بەش، بەشێکیان ٣٦٣ ملیۆن دۆلار بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشەکەی تریش ٣١٧ ملیۆن دۆلار بۆ تەواوی جیهان.

شایەنی ئاماژەیە، ئەم داهاتە بە هۆی ٣٣٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی مانگانەوە بووە لەسەر تۆڕەکە، کە بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ٣٣٦ ملیۆن بووە، بەڵام لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ١٣٤ هەزار بەکارهێنەر کارلێکیان لەگەڵ ڕیکلامەکانی سەر ئەو تۆڕە کردووە، کە لە کاتێکدا لە ساڵی پار و لە هەمان ماوە تەنها ١٢٠ ملیۆن کارلێکیان لەگەڵ ڕیکلامەکان هەبووە، ئەمەش واتای وایە ١٤ ملیۆن زیاتر سودی وەرگرتووە لە چاو هەمان ماوەی ساڵی پار. هەروەک ئەمەش بە دوایین جار دێت تویتەر ڕێژەی بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی خۆی ئاشکرا بکات و لەبارەی سود لێوەرگرتنیان بۆ داهات بدوێ.

سەرچاوە :
تاگەکان Revenue twitter
بۆچونی تۆ