مۆبایل و تابلێت
24, نیسان 2019
مۆبایلی Meizu 16s بە سناپدراگۆنی 855 و کامێرای ئاستبەرزەوە نمایشکرا

ڕێکەوتی ٢٣ی ٤ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا کۆمپانیای ناسراوی چینی بە ناوی مەیزوو پەردەی لەسەر مۆبایلێکی نوێ خۆی بە ناوی Meizu 16s لادا. مۆبایلەکە خاوەنی کامێرای دووانیە لەسەر پشتەوەی، و هیچ نۆچێکی نییە، و پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و ئەندرۆید ٩ی لەسەرە.
سەرەتا دێینە سەر باسی کامێراکەی، کە گۆڕانکاری سەرەکییە لە مۆبایلەکەدا. کامێراکەی دوانەییە لەسەر پشتەوەی بە ٤٠+٢٠ مێگاپێکسڵ. کامێرای بنەڕەتی مۆبایلەکە بۆ چرکاندنی وێنە لە ڕووناکی کەمدا زۆر نایابە لەگەڵ بوونی OIS بۆ جێگیرکردنی وێنە لە کاتی لەرزیندا. کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە بە نەرمەواڵەی ArcSoft AI Beauty بەهێزکراوە، کە کاری جوانترکردنی وێنە سێڵفییەکانە بە پێی خواستی بەکارهێنەر.
تایبەتمەندییەکانی تری ئەم مۆبایلە بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستێکی باشدان، بەڵام لە ڕاستیدا هەمان ئەو تایبەتمەندییە باوانەن کە لە مۆبایلی کۆمپانیاکانی تر بەدی دەکرێن لە ئێستادا. مۆبایلەکە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ـی تێدا جێگیرکراوە، و بژاردەی ڕامی ٦ و ٨ پێشکەش کراوە، لەگەڵ بوونی بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ یان ٢٥٨ گێگابایت. ڕوونمای مۆبایلەکە ڕوونی Quad-HD هەیە و هیچ نۆچێکی نییە.
ئەم مۆبایلە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بەکاردەهێنیت، کە لە ڕاستیدا لە خێراییدا هێواشە لە کردنەوە و زۆرجار ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە لە کردنەوەدا و بە وردی ناسینەوە ناکات. ئەمە لە کاتێکدا مەیزوو دەڵێت ئێمە هەوڵی تەواومان داوە لەم ڕووەوە ئەزموونەکە ببەینە ئاستێکی بەرزتر و باشترمان کردووە.
تایبەتمەندییەکان بە پوختی:
پڕۆسێسەر |
Qualcomm Snapdragon 855 |
ڕوونما |
6.2 ئینج، 2232×1080 ،AMOLED ،18.6:9 aspect ratio |
ڕام |
6GB / 8GB |
بیرگەی ناوخۆیی |
128GB / 256GB |
کامێرای پشتەوە |
48MP OIS f/1.7 lens و 20MP f/2.6 lens |
کامێرای پێشەوە |
20MP, f/2.2 |
پاتری |
3,600mAh |
دوورییەکانی و قەبارەی |
151.9 x 73.4 x 7.6mm |
ڕەنگەکانی |
Carbon Black, Pearl White, Phantom Blue |
لە ئێستادا داواکاری پێش وەختە بەردەستکراوە بۆ کڕینی Meizu 16s و لە ٢٨ی ئەم مانگەوە ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت. نرخی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
ڕام ٦\بیرگەی ١٢٨ گێگابایت= بە نزیکەیی ٤٧٥ دۆلار
ڕام ٨\بیرگەی ١٢٨ گێگابایت= بە نزیکەیی ٥٢٠ دۆلار
ڕام ٨\بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت= بە نزیکەیی ٦٠٠ دۆلار
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!