مایکرۆسۆفت 25, نیسان 2019

مایکڕۆسۆفت دەبێتە سێیەم کۆمپانیای ئەمەریکی نرخی بگاتە 1 ترلیۆن دۆلار

ئەم هەفتەیە نرخی بازاڕی بۆرسەی مایکڕۆسۆفت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، کە بووە هۆی ئەوەی ئەویش بگاتە ئاست زەبەلاحەکانی هاوشێوەی خۆی لە نرخدا و گەیشتە ١ ترلیۆن دۆلار. سەر لەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە نرخی لە 121.05$ دەستی پێکرد و ڕۆژی سێ شەممە گەیشتە 125.76$، لە ئەنجامدا نرخی مایکڕۆسۆفت خۆی گەیاندە ١ ترلیۆن دۆلار. لەم کاتەوە جارێکی تر دابەزینی بۆ خۆیەوە بینیوە.

دوێنی لە کاتی داخستنی بازاڕ، هەر پشکێکی مایکڕۆسۆفت 125.01$ بووە کە کۆی گشتی نرخی مایکڕۆسۆفت دەگەیشتە 959.1$ ملیار دۆلار. لە ساتی نوسینی ئەم هەواڵەوە، پشکەکان لە پێش دەست پێکی بازاڕ بەرزبوونەتەوە بۆ $130.37، و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخی مایکڕۆسۆفت بگاتەوە بە ١ ترلیۆن دۆلار.

هەریەک لە ئەمەزۆن و ئەپڵ پێشتر بەم ئاستەی ئێستای مایکڕۆسۆفت گەیشتوون، ئەمە هەرچەندە هیچیان نەیاتوانیوە پێگەی خۆیان لەو نرخە بهێڵنەوە، بە شێوەیەک نرخی ئێستای ئەپڵ $976.82 ملیارە، و هیچ ئەمەزۆنیش $935.76 ملیارە.

سەرچاوە :
تاگەکان Amazon Apple microsoft
بۆچونی تۆ