ئامێرە هەمەجۆرەکان

کۆمپانیای Nintendo گشت ئەو پڕوپاگەندانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لە بەردەستکردنی Switch ـی نوێ دەکرد لە ئەمساڵدا

پێگەکان بە چڕی کەوتبوونە پڕوپاگەندە سەبارەت بە ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئامێری Nintendo Switch لە ئەمساڵ و لە کۆنگرەی E3 ـدا. بەڵام کۆمپانیاکە نکۆڵی لە گشت پڕوپاگەندەکان کرد و هەمووانی بێهیوا کرد دەربارەی بەردەستکردنی ئامێرەکە لە ئەمساڵدا.

بەڕێز Shuntaro Furukawa بەڕێوەبەری کۆمپانیای Nintendo بۆ پێگەی Bloomberg دوواو و وتی:

وەکو یاسایەکی گشتی، هەمیشە کار دەکەین بۆ ڕاگەیاندنی ڕەقەکاڵای نوێ تا ئەو کاتەی بۆمان بفرۆشرێت. بەڵام هیچ پلانێکمان نییە تاوەکو هیچ ڕەقەکاڵایەک لە کۆنگرەی E3 ـی ئەمساڵدا ڕابگەیەنین.

وتەی بەڕێوەبەرەکە دڵنیایی دەدات کە ئەمساڵ Switch ـی نوێ نابینین، سەرباری ئەو پڕوپاگەندە چڕانە کە تەنانەت تاوەکو دوێنێش بەردەوامبوون دەربارەی بەردەستکردنی ئامێری Switch ـی نوێ لە ئەمساڵدا.

کۆنگرەی (Electronic Entertainment Expo (E3 ـی ئەمساڵ وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 11 ـی 6 لە لۆس ئەنجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوە بچێت و 3 ڕۆژ بخایەنێت.

سەرچاوە :

25 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586