هەواڵ
28, نیسان 2019
ئۆنەر مۆبایلی Honor 8Sـی بە پڕۆسێسەری Helio A22 و پاتری 3020 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

بە فەرمی کۆمپانیای ئۆنەر مۆبایلی Honor 8Sـی ڕاگەیاند و مۆبایلەکەش وەک ئاشکرایە ئاست مامناوەندە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LCD و لە بەشی سەرەوەی هەڵگری نۆچێکی بچوکە کە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی کامێرایەکە و وەک لە وێنەکەشدا دیارە دیزاینێکی پلاستیکی هەیە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LCD و بە قەبارەی 5.71 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Helio A22
- پڕۆسێسەری گرافیک: PowerVR GE8320
- ڕام: 2 یان 2 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.0 lite
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 13 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3020 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
- دەرچە: microUSB 2.0
- ڕەنگ: ڕەش و ئاڵتونی و شین
- نرخ: 120 یۆرۆ / 130 دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا بەردەستە بۆ فرۆشتن لە ڕووسیا و بەم زووانەش بەردەست دەبێت لە وڵاتانی دیکە

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.