هەواڵ
28, نیسان 2019
ئێستا دەتوانیت یاری سەرکێشی Gone Home بە خۆڕایی بەدەست بهێنیت بۆ ماوەیەکی کاتی

ستۆدیۆی Fullbright بە فەرمی یاری Gone Homeـی کردە خۆڕایی بۆ ماوەیەکی کاتی، یاریەکە لە ساڵی 2013ـدا ڕاگەیەنراوە ئەمەش بێگومان ماوەیەکی درێژە، هەر بۆیە ئەگەر لەم ماوەیەدا نەتوانیوە یاریەکە تاقیبکەیتەوە ئەوا لەم هەلە ناوازەیەدا دەتوانیت یاریەکە تاقیبکەیتەوە بە خۆڕایی ئەگەر خاوەنی کۆمپیوتەر بیت، بۆ بەدەستهێنانی یاریەکە پێویستە لە سەرت سەردانی ماڵپەڕی Humble Bundle بکەیت پاشان هەژمارەکەت داخڵ بکەیت هەتاوەکو بتوانیت یاریەکە بە خۆڕایی دابگریت.
بەڵام ئاگاداربە یاریەکە زیاد نابێتە سەر هەژمارەکەت بەڵکو تەنها دەتوانیت بە خۆڕایی دایبگریت، هەروەها ماوەی بە خۆڕایی بوونی یاریەکەش لە ئەمڕۆوەیە هەتاوەکو 3/5/2019 و تەنها بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەریشە.
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە یاریەکە دەتوانن بینەری ئەم گەیم پلەیە بن:-
https://youtu.be/HgWyJ5fQf5s
پێداویستیەکانی کارپێکردن:-
- vWindows 7 SP1 or higher
- 1.80GHz Processor
- 2GB Memory
- DX10 Video card with 512MB of VRAM
- (NOTE: Intel HD Graphic 4000 NOT CURRENTLY SUPPORTED on Windows 8)
- 2GB HDD space
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.