مۆبایل و تابلێت
29, نیسان 2019
کۆمپانیای Nubia مۆبایلی Nubia Red Magic 3 ـی تایبەت بە یاریکردنی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای Nubia ـی چینی درێژەی بە زنجیرە مۆبایلی Nubia Red Magic ـدا و لە بۆنەیەکی تایبەتدا نەوەی سێیەمی لە زنجیرەکە بە ئاستێکی بەرزەوە بەردەست کرد.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.65 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی +FHD و بە خێرایی 90 هێرتز. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایتییە لەگەڵ بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 128 و 256 گێگابایت. لە پشتەوە خاوەن یەک کامێرایە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکیش لە پێشەوە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ. لە پشتەوە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 5.000 ملی ئەمپێر.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Nubia Red Magic 3:
- ڕوونما: 6.65 ئینج – جۆری AMOLED – ڕوونی +FHD – خێرایی 90 هێرتز.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 6 – 8 – 12 گێگابایت.
- بیرگە: 128 – 256 گێگابایت.
- ئەستووری: –
- کێش: –
- پاتری: 5.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 30 وات.
- کامێرای پشتەوە: 48 مێگاپێکسڵ – جۆری Sony IMX 586 – تیرەی f/1.7.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ – تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C
- دەنگ: بڵندگۆی Stereo لە پشتەوە.
- ڕەنگ: ڕەش – ڕەشی فریودەر – سوور – شین – سووری تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie

نرخی لە 430$ ـەوە دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی داهاتوودا لە بازاڕەکانی چین بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.