ئەپڵ
2, ئایار 2019
کواڵکۆم بەهۆی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەپڵ 4.5 ملیار دۆلاری دەست دەکەوێت

لە ماوەی ڕابردوودا و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، ئەپڵ بە فەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ کواڵکۆم ڕاگەیاند بە هۆی داهێناننامە کێشە لەسەرەکان، لە ئەنجامیشدا ئەپڵ مۆدێمەکانی نەوەی پێنجەمی بۆ ئایفۆنەکانی داهاتوو لێ دەکڕێت، کە پێشتر لەگەڵ ئینتێڵ کاری لەسەر دەکرد بە هۆی کێشەکانی لەگەڵ کواڵکۆم، بەڵام پێ ناچێت کڕینی ئەو مۆدێمانە تاکە شت بێت لە ڕێکەوتنەکە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چارەکی دووەمی ٢٠١٩ـی کواڵکۆم، نزیکەی ٤.٥ بۆ ٤.٧ ملیار دۆلار هەیە لە داهاتەکانی کۆمپانیای کواڵکۆمدا کە لە دادگاییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر دەستی کەوتووە، هەروەکو ڕوونیشە ئەم بڕە زۆرەیە تەنها لە کۆمپانیایی گەورە دەست دەخرێت و بە تایبەتیش ئەپڵ، کە هێندە نابێت بەسەر ڕێکەوتنەکەیان تێپەڕیووە.
بە بێگومانیش کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن مۆڵەت لە کواڵکۆم وەردەگرن بە جێگرکردنی دوایین مۆدێمی نەوەی پێنجەمی ڕایەڵە واتە 5G بۆ ماوەی ٦ ساڵ لەگەڵ بوونی بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ٢ ساڵی تریش.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!