مۆبایل و تابلێت
2, ئایار 2019
ئەمە OnePlus 7 Proـیە بە ڕەنگەکانی Nebula Blue و Mirror Grey

لە دوای ئەوەی وەنپڵەس ٧ پڕۆ بەکارهات بۆ گرتنی وێنەی کەڤەری گۆڤاری Harper’s Bazaar India، ڕاستەوخۆ دوابەدوای ئەوە وێنەی ڕاستەقینەی کاتی نمایشکردنی وەنپڵەس ٧ پڕۆ دزەیان پێکرا بە کامێرا سێ دانەییەکەیی و دیزاینە قەشەنگەکەیەوە.
هەروەکو ئاماژەی پێکرا، لەسەر پشتەوەی وەنپڵەس ٧ پڕۆ سێ کامێرا بە شێوەی ستونی هەن کە ٤٨+١٦+٨ مێگاپێکسڵن و هەریەکەیان بۆ ئەرکێک بەکاردەهێندرێن و توانای نزیککردنەوەیان هەیە تا ٣ جار. هەرچەند لە وێنەکان دەرنەکەوتووە بەڵام دەگوترێت مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی دەرپەڕیوی سێڵفییە بە ڕوونی ١٦ مێگاپێکسڵ
ئەمانەی خوارەوە وێنەی OnePlus 7 Proـیە بە ڕەنگەکانی Nebula Blue و Mirror Grey:

بە گشتی تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوەکانی وەنپڵەس ٧ پڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
- ڕوونمایەکی ٦.٧ ئینجی بە ڕوونی ١٤٤٠x٢١٢٠ پێکسڵ لە جۆری ئەمۆلێد
- کامێرای سێ دانەیی ٤٨+١٦+٨ مێگاپێکسڵ لە پشتەوە و ١٦ مێگاپێکسڵ لە پێشەوە
- پڕۆسێسەری سناپ دراگۆن ٨٥٥ـی حەوت نانۆمەتری
- بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت
- ڕام ٨ گێگابایت
- پاتری ٤٠٠٠ ملی ئەمپێر
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!