سۆنی
3, ئایار 2019
یاریە خۆڕاییەکانی مانگی پێنجی بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس

کۆمپانیای سۆنی بە فەرمی یاریە خۆڕاییەکانی مانگی پێنجی بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس ڕاگەیاند و تیایدا دوو یاری کراونەتە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4، لیستەکەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
لیستی یاریە خۆڕاییەکان بۆ بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 4:-
- Overcooked
- What Remains of Edith Finch
سەبارەت بە یاریەکان ئەوا Overcooked یاریەکی بەچێژە بە تایبەت کاتێک لەگەڵ هاوڕێیەکتدا ئەنجامی دەدەیت و هەڵدەستن بە تەواوکردنی داواکاریەکان و ئامادەکردنی خواردنەکان بە زووترین کات، سەبارەت بە What Remains of Edith Finch ئەوا یاریەکە خاوەنی چیرۆکێکی تایبەتە و ژینگەیەکی ناوازە لە ڕووی گرافیکەوە بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات، شایەنی باسە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش لە ماوەی ڕابردوودا یاریە خۆڕاییەکانی بەشداربووانی Xbox Live Gold ڕاگەیاند و دەتوانن لەم بابەتەی خوارەوە ئاشنا ببن پێیان.
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە یاریە خۆڕاییەکان:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.