هەواڵ
3, ئایار 2019
فەرمی: کۆمپانیای Epic Games بە فەرمی دەستی گرت بەسەر ستۆدیۆی Psyonix

کۆمپانیای Epic Games لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمی ڕایگەیاند دەستیان گرتووە بەسەر ستۆدیۆی Psyonixـدا و وەک ئاشکراشە ئەم ستۆدیۆیە خاوەن و گەشەپێدەری یاری بەناوبانگی Rocket Leagueـە، هەر لەم بارەیەشەوە ستۆدیۆی Psyonix بە هەمان شێوە لە ڕاگەیەنراوێکیدا خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی بە کاکردن و بەردەوامیدان بە کارەکانیان لە داهاتوودا لەگەڵ کۆمپانیای Epic Gamesـدا.
شایەنی باسە لە ئێستادا ئەم ڕێککەوتنە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر یاری Rocket League بەڵام هەر لەم ساڵدا بڕیارە نوێکاریەک لە یاری Rocket League بەردەست بکرێت بێگومان ئەمەش لەسەر کۆگای Epic Games دەبێت و بەم شێوەیە یاریەکە لەسەر کۆگای ستیم دەسڕێتەوە، بە دڵنیاییەوە ئەمەش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو بەکارهێنەرانە نابێت کە یاریەکەیان لە ڕێگای کۆگای ستیمەوە کڕیوە، چونکە سەرجەم نوێکاری و زیادکراوەکان کە لە داهاتوودا بۆ یاریەکە بەردەست دەکرێت بە هەمان شێوە بۆ ئەم بەکارهێنەرانەش بەردەست دەکرێت.
جریوەی ستۆدیۆی Psyonix لە بارەی ئەوەی لەمەو بەدوا سەر بە کۆمپانیای Epic Games دەبن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.