10
هەواڵ 3, ئایار 2019

نێتفلێکس جۆرایەتی دەنگی تۆڕەکەی بۆ تەلەفزیۆنەکان باشتر کرد

لە دوای چەند مانگێک لە کارکردن، تۆڕی نێتفلێکس یەکێک لە کێشەکانی تۆڕەکەی چارەسەرکرد کە بەکارهێنەران ئاگاداری نەبوون، ئەویش جۆرایەتی دەنگی تۆڕەکە بوو لە کاتی کارپێکردنی فیلم و زنجیرە دراماکانی نێو تۆڕەکەدا.

نێتفلێکس تایبەتمەندی “بەرزی جۆرایەتی دەنگ” ـی بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە تەلەفزیۆنەکان بەردەستکرد. تایبەتمەندییەکە پشتگیری لەو ئامێرانە دەکات کە خاوەن بڵندگۆی 5.1 و Dolby Atmos ـن. بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییە نوێیەکە، پێویستە خێرایی ئینتەرنێت بۆ بڵندگۆی جۆری 5.1 لە نێوان 192 بۆ 640 کیلۆبایت/چرکە بێت، وە بۆ بڵندگۆی جۆری Dolby Atmos ـیش پێویستە خێرایی ئینتەرنێت لە نێوان 448 بۆ 768 کیلۆبایت/چرکە بێت.

لە پاڵ خێرایی ئینتەرنێت، پێویست دەکات بژاردەی مانگانەی تۆڕەکەت Premium بێت تاوەکو توانای بەکارهێنانی ئەزموونە نوێیەکەی دەنگی تۆڕەکەت هەبێت. جۆرایەتییە نوێیەکەی دەنگەکە وا دەکات هەست بە نەرمی و گونجاوی زیاتری دەنگ بکەیت لە کاتی سەیرکردنی فیلم و زنجیرەکان، ئەمەش وا دەکات هەماهەنگییەکی زیاتر لە کاتی سەیرکردن درووست بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ