ئەندرۆید
9, نیسان 2013
کۆگای گووگڵ پلەی بە بەرگێکی تازەوە.

لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی نوێکردنەوەی کۆگای گووگڵ پلەی بڵاوبۆیەوە و تەنانەت چەند وێنەیەکیش دەزەیان کرد. بەڵام دیارە ئەمڕۆ ئەم دەنگۆیانە بونە ڕاستی و بەفەرمی کۆگای گووگڵ پلەی بە بەرگێکی تازەوە لەسەر بڵۆگی فەرمی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە. دیارە زیاتر جەخت لەسەر سادەیی ڕووکار و ئاسانی دۆزینەوەی ناوەڕۆکی گووگڵ پلەی کراوە. لەسەر بلۆگەکە نوسراوە ئێمە ئەمڕۆ گووگڵ پلەی تازە بۆ مۆبایلە ئەندرۆید دارەکان پاڵ پێوەدەنێن و کە سادە و ڕوون و لەهەموی گرنگتر خێراترە لە دۆزینەوەی ناوەڕۆکی گووگڵ پلەی.
هەروەها لە دیزاینە تازەکەدا جەخت لەسەر ئاسانی کڕینی کاڵاکان کراوەتەوە لە گووگڵ پلەی و ئێستا بە ئاسانترین ڕێگە دەتوانیت بازاڕی خۆت بکەیت.
گووگڵ پلەی تازە لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە بڵاوکردنەوەی بۆ مۆبایل و تابلێتە ئەندرۆیدەکان کە وەشانی ٢.٢ بەرەوسەریان لەسەرە. خەڵکی لەسەرتاپای جیهان لە چەند هەفتەی داهاتوو گووگڵ پەلەی تازەیان پێدەگات و کەواتە ئامادەبن بۆ گووگڵ پلەیەکی ئاسانتر!
سەرچاوە http://officialandroid.blogspot.co.uk
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!