سامسۆنگ

زانیاری نوێ دەربارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Galaxy Note 10

مۆبایلی Galaxy Note 10 پێدەچێت لە نیوەی دووەمی ئەم ساڵدا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت، هەرچەندە زۆرینەی بەکارهێنەران پێشبینی دیزاینێکی جیاواز ناکەن لەم مۆبایلەدا و پێیان وایە هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلی Galaxy Note 9 دەبێت ئەمەش بێگومان شتێکی چاوەڕوان نەکراو نییە چونکە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ماوەی ئەم چەند ساڵە کەمەی ڕابردوودا زیاتر گرنگیداوە بە باشترکردنی دیزاینی مۆبایلەکانی لە جیاتی ئەوەی گۆڕانکاری تێدا بکات.

بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەگەر هەیە مۆبایلی Galaxy Note 10 پێچەوانەی پێشبینیەکان بێت و دیزاینێکی جیاوازی هەبێت ئەمەش بە پێی جریوەیەکی دزەپێکەری بەناوبانگ Ice Universeـە کە ئاماژەی بەوەداوە ڕوونمای مۆبایلەکە نووشتانەوەیەکی زیاتر و دیارتری تێدا دەبێت بە بەراورد بە مۆبایلەکانی پێشووی کۆمپانیا، بەڵام وەک هەمیشە باشتر وایە پەلە نەکەین لە بڕواکردن بە پێشبینیەکان و چاوەڕێی ڕاگەیەنراوی فەرمی بین، هەرچەندە هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە داوە مۆبایلەکە پاتریەکی بەهێز دەبێت بە توانستی 4500 ملی ئەمپێر لەگەڵ چوار کامێرا لە ڕووکاری پشتەوە و نەبوونی هیچ دوگمەیەک لە مۆبایلەکە، بێگومان بە پشتگیریکردنیش بۆ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G.

5 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888