جۆراوجۆر

8 باشترین کەیبڵی تایبەت بە بارگاویکردنەوە بۆ ئایفۆن و ئایپادەکان

ڕەنگە ماوەیەکی زۆر بێت بە دوای کەیبڵێکی باش و خۆڕاگری تایبەت بە بارگاویکردنەوە بۆ ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت بگەڕێیت، بەڵام تاوەکو ئێستا کەیبڵێکی باشت پەیدا نەکردووە یاخود کەیبڵەکانی بارگاویکردنەوەت بە بەردەوامی تێک دەچن. ئەم بابەتە یارمەتیدەرت دەبێت بۆ دۆزینەوەی باشترین جۆرەکانی کەیبڵی بارگاویکردنەوە بۆ ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت. هاوکات کەیبڵەکان بە پێی پۆلێن جیا کراونەتەوە.

بەناوبانگترین

  • (Anker PowerLine+ Lightning Cable (6 feet

ئەم کەیبڵە یەکێکە لە پڕخواست ترین و پڕجۆرایەتی ترین کەیبڵەکانی تایبەت بە بارگاویکردنەوە. درێژییەکەی نزیکەی 2 مەتر دەبێت و توانای زیاتر لە 6.000 جار چەمانەوەی هەیە.نرخ: 17.99$

بەستەری کڕین


کەمترین نرخ

  • 1byone

کەیبڵێکی بەهێزە. درێژییەکەی 1 مەترە و توانای 4.200 جار نوشتانەوە دەگرێت. نرخیشی تەواو هەرزانە لە چاو خۆڕاگرییەکەیەوە.

نرخ: 4.99$

بەستەری کڕین


سادەترین

  • AmazonBasics Certified

درووستکراوی خودی ئەمەزۆنە. بە درێژی 1 و 1.50 و 2 و 3 مەتر بەردەستە. توانای 4.000 جار نووشتانەوە دەگرێت و گرەنتی ساڵێکی لەگەڵدایە.

نرخ: لە 6.49$ دەست پێ دەکات

بەستەری کڕین


درێژترین

  • (Kinps Nylon Braided Lightning Cable (10ft

کەیبڵێکی تەواو بەهێز و خۆڕاگرە. درێژییەکەی 3 مەتر دەبێت و توانای 50.000 جار نووشتانەوە دەگرێت.

نرخ: 10.99$

بەستەری کڕین


باشترینی نێو ئۆتۆمبێل

  • (Anker Powerline II Lightning Cable (3ft

درێژییەکەی 1 مەتر دەبێت. توانای 12.000 جار نووشتانەوە دەگرێت.

نرخ: 12.99$

بەستەری کڕین


باشترین جێگرەوەی ئەپڵ

  • Native Union Night cable

درێژی ئەم کەیبڵە 3 مەترە. بەرگەی نووشاندنەوەی 10.000 جار دەگرێت و گرەنگی هەتا هەتایی لەگەڵدایە.Native Union NIGHT Cable

نرخ: 39.99$

بەستەری کڕین


باشترین لە چەشنی USB-C

  • Anker USB-C to Lightning Cable

درێژی ئەم کەیبڵە 1 مەترە. بەرگەی زیاتر لە 12.000 جار نووشتانەوە دەگرێت و گرەنتی هەتا هەتایی لەگەڵدایە.

نرخ: 15.99$

بەستەری کڕین


باشترین گرەنتی

  • Xcentz 6-Foot Lightning Cable

بە درێژی 1 مەتر و 2 مەتر بەردەستە. بەرگەی زیاتر لە 30.000 جار نووشتاندنەوە دەگرێت و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات. گرەنتی هەتا هەتایی لەگەڵدایە.

نرخ: 12.99$

بەستەری کڕین

 

6 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936