هەواڵ 6, ئایار 2019

بە فەرمی یاری Close To The Sun لە ئێستادا بەردەستە بۆ بەکارهێنەران

ئێستا دەتوانیت یاری Close to The Sun تاقیبکەیتەوە لەسەر کۆگای Epic Games بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، ئەمەش پاش ئەوە دێت کۆمپانیای Wired Productions هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریەکە، Close to The Sun یەکێکە لە چاوەڕوانکراوترین یاریە ترسناکەکانی نیوەی یەکەمی ساڵی 2019 ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی خاوەنی گرافیکێکی ناوازەیە و کاردەکات بە بزوێنەری بەناوبانگی Unreal Engine 4.

هەر لەم بارەیەوە بڕیار بوو یاریەکە لەسەر چەند کۆگایەکی جیاواز بەردەست بکرێت بەڵام ستۆدیۆ و کۆمپانیای بڵاوکەرەوە لە کۆتا ساتەکاندا ڕای خۆیان گۆڕی و بڕیاردرا یاریەکە بە تەنها بەردەست بێت لەسەر کۆگای Epic Games، ئەم بڕیارەش تووڕەبوون و ناڕەزایی یاریکەرانی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆریش لە بەکارهێنەران دڵنیایان کردەوە یاریەکە تاقیدەکەنەوە بەڵام جۆرە هاککراوەکەی ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی پشتگیری لە کۆگای Epic Games نەکرێت.

یاری ترسناکی Close to The Sun لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین لە ڕێگای کۆگای Epic Gamesـەوە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و بە نرخی 30 دۆلار.

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاریەکە بن:-

تاگەکان Close to The Sun
بۆچونی تۆ