هەواڵ
6, ئایار 2019
نوێکاریەکی نوێ لە یاری Call of Duty Black Ops 4 بەردەستکرا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر

ستۆدیۆی Treyarch بە فەرمی نوێکاریەکی بۆ یاری Call of Duty Black Ops 4 لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر بەردەستکرد و تیایدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری و چاکسازی گرنگی لە یاریەکەدا ئەنجامداوە و وەشانی یاریەکەش لەسەر کۆمپیوتەر دەکاتە 1.17.
چاکسازی و کێشە چارەسەرکراوەکان لە نوێکاری ئەم جارەدا:-
- چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە و زیاتر جێگیرکردنی یاریەکە
- چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی Perks لە دۆخی سەرهڵێدا
- چارەسەرکردنی کێشەیەک لە لۆبی Lobbies
- چارەسەکردنی کێشەیەک لە نەخشەی Dead of The Nightـی دۆخی زۆمبیدا
ئەو چەکانەی گۆڕانکارییان تێدا ئەنجامدراوە لە دۆخی زۆمبیدا:-
- Switchblade X9
- VKM 750
- Hades
- ABR 223
- Outlaw
- Paladin HB50
- Koshka
- MOG 12
- SDM
- SG12
- RK7 Garrison
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.