هەواڵ
6, ئایار 2019
زیادکردنی چەند یاریەکی نوێ بۆ خزمەتگوزاری Xbox Backwards Compatibility

Larry Hryb بە فەرمی لە هەژماری خۆی لە تویتەر زیادکردنی دوو یاری نوێی بۆ خزمەتگوزاری Xbox One Backwards Compatibility ڕاگەیاند.
دوو یاریەکەش بریتین لە Ninja Gaiden 3: Razor’s Edge و Trails Evolution، سەبارەت بە Ninja Gaiden 3: Razor’s Edge ئەوا یاریەکی شەڕکردنە و ساڵی 2012 ڕاگەیەنراوە هەروەها یاریەکە جۆری Razor’s Edgeـی هەیە کە سەرجەم ئەو زیادکراوانەی بۆی ڕاگەیەنراوە لە خۆدەگرێت، هەروەها ئەم جۆرە تیایدا گرافیکی یاریەکە باشترکراوە ئەمەش بێگومان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر دەربکەوێت لەسەر ئامێری Xbox One X.
سەبارەت بە یاری Trails Evolution ئەوا بە هەمان شێوەی یاریەکەی پێشوو ساڵی 2012 ڕاگەیەنراوە لەسەر ئامێری Xbox 360 و پاش ئەمەش بەردەستکرا بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان، یاریەکە تاقیکردنەوەیەکی خۆش بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات و تۆش دەتوانیت کاتە بەتاڵەکانتی پێوە بەسەر ببەیت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.