ئەندرۆید
7, ئایار 2019
گووگڵ پشتڕاستی کردەوە کە وەشانی Android Q خاوەنی دۆخی تاریک دەبێت

لە کۆنگرەی Google I/O 2019 ـی ئەمڕۆدا کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە وەشانی Android Q خاوەنی دۆخی تاریکی ڕاستەقینە دەبێت. بەمەش داواکاری چەندین ساڵی بەکارهێنەرانی جێبەجێ کرد و خەونەکەیانی کردە ڕاستی.
دۆخی تاریکی وەشانی Android Q زۆر لەوە جوانترە کە پێشبینی دەکەیت. دۆخەکە خاوەن دوگمەیەکە لە بەشی لیستی Quick Settings کە هەموو شتێک لە سپیەوە دەگۆڕێت بۆ ڕەش – وە ڕەشی ڕاستەقینە، نەوەک ئەو ڕەشانەی کە لە ئەپەکانی تویتەر و هاوشێوەکانی بە ناوی دۆخی تاریکەوە هەن و ڕەنگی ڕەشی خۆڵەمێشی نیشان دەدەن. دۆخەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاشەکەوتکردنی وزەی پاتری و هەستێکی خۆش بە چاوەکان دەبەخشێت لە کاتی بەکارهێنان لە شەودا، هەروەها تەواو گونجاوە لەگەڵ ئەو ئامێرانەی خاوەن ڕوونمای جۆری OLED ـن./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/16218673/dark_mode_2.gif)
هێشتا ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی فەرمی Android Q بە نادیاری ماوەتەوە. بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو، ڕەنگە لە پایزی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی فەرمی بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.