گووگڵ

وەشانی داهاتووی یاریدەدەری دەنگی Google Assistant خێراتر دەبێت و ئەرکی زیاتر جێبەجێ دەکات

پێویستە یاریدەدەرە دەنگییەکان سات بە سات زیاتر بەرەو پێش بڕۆن. وەکو هەمیشە، گووگڵیش بەڵێنی بەردەستخستنی باشترینەکان دەدات بۆ بەکارهێنەرانی. لە کۆنگرەی ئەمڕۆی Google I/O 2019 ـدا گووگڵ ڕایگەیاند کە وەشانی یاریدەدەری دەنگی Google Assistant خێراتر دەبێت و ئەرکی زیاتر جێبەجێ دەکات.

لە نموویەکی سەر سەکۆی کۆنگرەکەدا، گووگڵ وەشانە نوێیەکەی Google Assistant ـی نیشاندا. وەکو دەبیندرێت، ئێستا یاریدەدەرە دەنگییەکە تەنها ئەرکەکانی وەک گەڕانە سادەکان و وریاکەرەوەکان جێبەجێ ناکات، بەڵکو ئێستا دەتوانێت کرداری زیاتر ئەنجام بدات. وەکو؛ کردنەوەی ئەپەکان، گەڕان بۆ وێنە، گەڕان بۆ هەژمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەڵکردنی گڵۆپی ڕووناکی مۆبایل و زیاتر.

کۆمپانیاکە دەڵێت کە یاریدەدەرە دەنگییەکە 10 هێندەی ئەم وەشانەی ئێستا خێراتر کراوە. لەبەر ئەوەی جۆرەکانی ژیری دەستکرد زیاتر بۆ لێکدانەوەی قسەکان ڕێک کراونەتەوە، بەمەش بە ڕستەکەی زۆر کورت Google Assistant دەتوانێت لە مەبەستت تێ بگات.

بە هەرحاڵ، وەشانە نوێیەکەی Google Assistant تاوەکو ئێستا ئامادە نییە بۆ بەردەستکردن. گووگڵ وتی لەگەڵ بەردەستکردنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرە مۆبایلی Pixel لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا، وەشانە نوێیەکەی Google Assistant ـیش بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :

7 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
517