گووگڵ

دۆخی نهێنی (Incognito mode) بۆ خزمەتگوزاری Google Maps زیادکرا

ڕەنگە زۆرینەی جار بۆ مەبەستێک لە وێبگەڕەکەتدا دۆخی دۆخی نهێنی (Incognito mode) چالاک بکەیت تاوەکو وێبگەڕەکەت مێژووی گەڕان و چالاکییەکانت تۆمار نەکات. گووگڵ تایبەتمەندی هاوشێوەشی بۆ خزمەتگوزاری Google Maps زیادکرد.

لە کۆنگرەی کۆنگرەی Google I/O ـی ئەمڕۆدا گووگڵ ڕایگەیاند کە دۆخی نهێنی (Incognito mode) بۆ خزمەتگوزاری Google Maps زیادکرد. دۆخەکە زیاتر نهێنییە و هیچ تۆمارێکی گەڕان و چالاکییەکانی نێو ئەپەکەت تۆمار ناکات. کۆمپانیاکە دەڵێت بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە تایبەتمەندییەکە ببینن کاتێک هەستێکی نامۆ یان مەبەستێکی جیاوازیان هەبوو. بە مانایەکی دیکە، دۆخەکە ڕێگری دەکات لە تۆمارکردنی مێژووی گەڕان و زانیارییەکانت لە لایەن گووگڵەوە.

بۆ کارپێکردنی دۆخەکە، پێویستە پەنجە بنێیت بەسەر وێنەی هەژمارەکەت، لە پاشان کرتە لە دوگمەی “turn on Incognito mode” بکەیت.

دۆخەکە لە ئەمڕۆوە بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە لە وێب و ئەپدا بەردەست دەکرێت و بە ماوەیەکی کەم دەگات بە دەستی گشت بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە.

سەرچاوە :

8 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
837