10
ئەندرۆید 8, ئایار 2019 بۆچوون

زیاتر لە 2.5 ملیار ئامێری کارکردووی چالاک لەسەر سیستەمی Android بوونیان هەیە

10 ساڵ بەسەر بەردەستکردنی یەکەمین وەشانی سیستەمی ئەندرۆیددا تێپەڕی کردووە. بەڵام سیستەمەکە بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارەی نایاب. دوێنێ کۆمپانیای گووگڵ لە کۆنگرەی Google I/O ـدا ژمارەی ئامێرە کارکردووە چالاکەکانی سیستەمەکەی ئاشکراکرد.

گووگڵ ڕایگەیاند کە ژمارەی ئامێرە کارکردووە چالاکەکانی سیستەمەکەیان گەیشتووە بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر، ئەویش 2.5 ملیار ئامێری کارکردووی چالاکە. سەرژمێرییەکە تایبەتە بەو ئامێرانەی کە بە فەرمی لە کۆگای Google Play تۆمارکراون، بەمەش ئەو ژمارەیە ئامێرە ساختە و کۆپی کراوەکان ناگرێتەوە.

هەروەها گووگڵ وتی کە زۆرینەی ئامێرە کارکردووە چالاکەکانی ئەندرۆید لەسەر وەشانەکانی Oreo و Nougat ـن. کە بە یەکێک لە پڕ بەکارهێنەرترین وەشانەکان دادەنرێن.

ساڵی ڕابردوو گووگڵ ڕایگەیاند کە ژمارەی ئامێرە کارکردووە چالاکەکانی ئەندرۆید گەیشتووە بە 2 ملیار ئامێر. هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم ژمارەیەش زۆر بە خێرایی زیاد بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ