10
ئۆپۆ 10, ئایار 2019

دزەپێکردنی تایبەتمەندیەکانی هەردوو مۆبایلی Realme X و Realme X Lite

بڕیارە لە بەرواری 15/9/2019ـدا نیشانەی بازرگانی Realme سەر بە کۆمپانیای Oppo هەردوو مۆبایلی Realme X و Realme X Lite نمایش بکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە چین، بەڵام پێش ئەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو تایبەتمەندیەکانی هەردوو مۆبایلەکە دزەیان پێکرا و دەرکەوتن لەسەر ماڵپەڕی TENAAـی چینی.

سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Realme X ئەوا وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە هیچ نۆچێک لە ڕوونماکەیدا بوونی نییە و کامێرای پێشەوەش بە هەمان شێوە لە ڕووکاری پێشەوە دەرنەکەوتووە ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کامێرای پێشەوە بە شێوەی سەرهەڵدەر دەبێت بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ، هەروەها خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.5 ئینج و لەگەڵ ئەوەشدا Realme X هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە.

دەربارەی تایبەتمەندیەکانی دیکەی ئەوا خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 4 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 64 گێگابایت و لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی دوو کامێرایە بە ڕوونی 5+48 مێگاپێکسڵ بەڵام بەداخەوە هەتاوەکو ئێستا زانیاری لە بارەی جۆری پڕۆسێسەری مۆبایلەکەوە نییە هەرچەندە ئاشکرا بووە خێراییەکەی 2.2 گێگاهێرتزە، هەرچی لە بارەی Realme X Liteـە ئەوا خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.3 ئینج لەگەڵ ڕامێک هەردوو بژاردەی 6/4 گێگابایت.

بە هەمان شێوەی Realme X ئەوا Realme X Liteـیش جۆری پڕۆسێسەرەکەی دیاری نەکراوە بەڵام بە پێی ئەوەی لە ڕووی دیزاین و تایبەتمەندیەوە هاوشێوەی Realme 3 Proـە ئەوا پێدەچێت کاربکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 710، هەروەها لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ و لە پشتەوەش دوو کامێرا بە ڕوونی 5+16 مێگاپێکسڵ، لە بارەی پاتریشەوە ئەوا Realme X خاوەنی پاتریەکە بە توانستی 3680 ملی ئەمپێر و Realme X Liteـیش خاوەنی پاتریەکە بە توانستی 3960 ملی ئەمپێر.

Realme X Lite

Realme X

تاگەکان Realme X Realme X Lite
بۆچونی تۆ