ئۆپۆ 11, ئایار 2019

فەرمی: Realme لیست و بەرواری ئەو مۆبایلانەی نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـیان پێدەگات ڕاگەیاند

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای Realme کە نیشانەیەکی بازرگانی سەر بە ئۆپۆیە لە ماوەی ڕابردوودا تا ڕادەیەکی باش چالاکی هەبووە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا بە شێوەیەک لە ماوەی ڕابردوودا هەریەکە لە Realme 3 و Realme 3 Proـی ڕاگەیاند و بڕیارە لەم مانگەشدا هەردوو مۆبایلی Realme X و Realme X Lite نمایش بکات، بەڵام وا دیارە ناوبراو مۆبایلە کۆنەکانی لە بیر نەکردووە و دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا وەشانی تاقیکاری لە ئەندرۆید پای 9.0 بۆیان بەردەست بکات.

لیستی مۆبایلەکان و بەرواری پێگەیشتنی نوێکایەکە:-

  • Realme 2 Pro لە بەرواری 15/9
  • Realme 1 و Realme U1 لە بەرواری 5/6
  • Realme 2 و Realme C1 لە بەرواری 15/6

بە پێی زانیاریەکان ئەوا ڕووکاری ColorOS 6 کۆمەڵێک گۆڕانکای و تایبەتمەندی وەک Hyper Boost 2.0 بۆ زیاد دەکرێت لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی کامێرا باشتر دەکرێت بە تایبەت هەردوو دۆخی Chroma Boost و Nightscape لە مۆبایلی Realme 3 Proـدا و بێگومان لەگەڵ باشترکردنی دۆخی خاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیش، هەروەها کۆمپانیای Realme ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا کار لەسەر ئامڕازێک دەکات بۆ بەدەستهێنانەوەی سیستمی سەرەکی مۆبایل، ئەمەش بێگومان یاریدەدەرێکی باش دەبێت لە کاتی جێگیرکردنی ڕوومە دەستکاریکراوەکان لەسەر مۆبایلەکە.

تاگەکان Realme
بۆچونی تۆ