ڕێنمایی
13, ئایار 2019
خزمەتگوزاری Tubedown بۆ گۆڕین و داگرتنی ڤیدیۆ و دەنگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (مۆبایل و کۆمپیوتەر)

بێگومان شێوازگەلێک لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن بۆ داگرتن و گۆڕینی فۆڕماتی ڤیدیۆکانی یوتیوب و فەیسبووک و ئینستەگرام و هاوشێوەکانیان. ئێمە لێرەدا خزمەتگوزاریەک بە ئێوە دەناسێنین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە. ئەویش Tubedownـە. لە ڕێگەی Tubedownــەوە دەتوانیت:
– ڤیدیۆکانی (یوتیوب ، فەیسبووک، ڤمیــۆو، دەیلی مۆوشن، و ئینستەگرام) بە جۆرایەتی بەرزی وەکو: HD و 2k و 4k دەتوانیت ڤیدیۆکان دابگریت.
– کۆنڤێرتکردن واتە گۆڕینی ڤیدیۆ بۆ دەنگ بە جۆری MP3 به پێنج جۆرایەتی جیاواز.
– بێسنوور دەتوانیت ڤیدیۆ کۆنڤێرت بکەیت، کە لەڕێگەی تیوبداون دەتوانیت ڤیدیۆی 24 کاتژمێری لە ماوەی 5 چرکە بگۆڕیت بۆ دەنگ و دایبگریتە نێو ئامێرەکەت.
– پشتگیری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و هەموو سیستەمەکانی مۆبایل و کۆمپیتەر دەکات.
– بەشێـوەی ئەپلیکەیشن تەنها بۆ ئەندرۆید بەردەستە، و دەتوانیت لەنێو ئامێرەکەت دایبەزێنیت. بۆ هەمیشە ئەم خزمەتگوزارییە و ئاپەکە خۆڕاییە.

– ئەو ڤیدیۆیانەی کە یوتیوب ڕێگە نادات بە کواڵیتی HD دایانبگریت، وەک کلیپ و گۆرانی نوێ کە درێژی کلیپەکە 5 خولەک زیاتر نەبێت، تیوبداون ڕێگەت پێ دەدا کۆنڤێرتی بکەیت و دایبەزێنیتە سەر ئامێرەکەت، بەڵام پێویستە بەلانی کەم 1 خولەک چاوەڕێی بکەیت. چونکە ڤیدیۆکە سەرەتا دادەبەزێتە سەر سێرڤەری تیوبداون و لەوێ کۆنڤێرت دەکرێت بۆ HD و پاشان بۆ تۆ بۆ داگرتن ئامادە دەبێت.
– بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا لە یوتیوبەوە ڤیدیۆیەک کۆنڤێرت بکەیت، تەنها بە یەک کلیک دەتوانی سوود لەم خزمەتگوزارییە نایابە وەرگریت، چۆن؟ بۆ نمونە ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە:
لە کۆتایی ناوی Youtube تەنها ئەم پاشگرە زیاد بکە z1، وەک ئەمەی لێدێت :
https://m.youtubez1.com/watch?v=fTihp7tgnDU
– ئێستا Enter بکە و ببینە چی ڕوودەدات
ئێستا پرسیار ئەوەیە ئەی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد چۆن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن؟ زۆر ئاسانە، پێویستە لە ئەپستۆر ئاپێکی وەکو Documents یـان Mymedia دابگریتە نێو ئامێرەکەتان، و پاشان لەو ئاپەکەوە سەردانی ماڵپەڕی تیوبداون بکەن و بەستەری ئەو ڤیدیۆیەی دەتەوێ دایبەزێنیت لە خانەی بەستەرەکە دایبنێ و پاشان کلیک لەسەر Convert بکە، ئێستا فایلەکەت بۆ داگرتن ئامادەیە.

بەستەری وێبسایت: tubedown.cc