هەواڵ 15, ئایار 2019

وەن پڵەس بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی OnePlus 6T بەڵام بە نرخێکی کەمتر

ئاشکرایە پاش ڕاگەیاندنی مۆبایلی OnePlus 6T لە لایەن کۆمپانیای وەن پڵەسەوە OnePlus 6 هێشتا بەردەستبوو بۆ فرۆشتن، ئەمەش پێچەوانەی شێوازی پێشووی کۆمپانیایە چونکە لە ڕابردوودا وەن پڵەس پاش ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلێکی نوێ ڕاستەوخۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی پێش خۆی ڕادەگرت، ئێستاش کۆمپانیای وەن پڵەس وا دیارە هاوشێوەی مۆبایلی OnePlus 6 بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی OnePlus 6T.

کۆمپانیای ناوبراو لە بەرواری 17/5/2019ـەوە هەڵدەستێت بە نزمکردنەوەی نرخی مۆبایلی OnePlus 6T بە ڕێژەی 30 دۆلار، بەڵام چیدیکە جۆری سەرەکی لە مۆبایلەکە واتە ڕام 6 و بیرگە 128ـی لێ بەردەست نابێت و تەنها بژاردەکانی ڕام 8 و بیرگە 128 لەگەڵ ڕام 8 و بیرگە 256 بۆ کڕیار دەمێنێتەوە ئەگەر ئارەزووی کڕینی OnePlus 6T هەبێت.

نرخە نوێیەکانی مۆبایلی OnePlus 6T بەم شێوەیە دەبێت:-

  • جۆری 8/128 گێگابایت: نرخی نوێ (550 دۆلار) نرخی پێشوو (580 دۆلار)
  • جۆری 8/256 گێگابایت: نرخی نوێ (600 دۆلار) نرخی پێشوو (630 دۆلار)

بابەتی پەیوەندیدار بە وەن پڵەس:-

تاگەکان OnePlus 6T
بۆچونی تۆ