مۆبایل و تابلێت
16, ئایار 2019
کۆمپانیای Motorola مۆبایلی One Vision ـی بە ڕوونمایەکی سینەمایی و کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای مۆتۆرۆلای ئەمریکی مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرە مۆبایلەکانی Motorola One بە ناوی Motorola One Vision بە خاوەن کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و ڕوونمایەکی سینەمایی و چاڵی ژێر ڕوونما و تایبەتمەندی زیاتر و نایابترەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD و بە چێوەی 21:9 کە تەواو گونجاوە بۆ سەیرکردنی فیلمە سینەماییەکان. پڕۆسێسەری Exynos 9609 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت، لەگەڵ بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 48 و 5 مێگاپێکسڵ، لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,500 ملی ئەمپێر و لە پشتیشەوەیدا هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Motorola One Vision:
- ڕوونما: قەبارە 6.3 ئینج – جۆری LCD – چێوەی 21:9 – وردی نیشاندانی 1080 بە 2520 پێکسڵ – شووشەی جۆری Corning Gorilla Glass (وەشانی نەزانراو).
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: Exynos 9609.
- گرافیک: Octa-core 2.2 GHz.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت (زیادکردن تاوەکو 512 گێگابایت لە ڕێگای microSD).
- ئەستووری: 8.7 میلیمەتر.
- کێش: 180 گرام.
- پاتری: 3,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 15 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 25 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- دەنگ: Dolby Audio.
- ڕەنگ: قاوەیی تێکەڵاو – شینی تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: Android One (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلەکە 299€ (نزیکەی 335$) دەبێت و لە ئەمڕۆوە لە وڵاتی بەڕازیل بەردەست دەبێت و لە هەفتەی داهاتووشدا لە وڵاتی مەکسیک بەردەست دەکرێت، هەروەها لە چەند مانگی داهاتوودا لە وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەکانی دیکەی جیهان بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.