هەواڵ 16, ئایار 2019

فرۆشی سەکۆی نینتێندۆ سویچ لە یابان سەرکەوت بەسەر پلەیستەیشن 4ـدا

بە فەرمی لە ماوەی ڕابردوودا فرۆشی ئامێری کۆنسڵەکان ڕاگەیەنرا و تیایدا سەکۆی سویچ سەرکەوت بەسەر پلەیستەیشن 4 لە یابان. هەر لەم بارەیەوە ماڵپەڕی famitsu لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند سەکۆی نینتێندۆ سویچ ڕێژەی 8 ملیۆن و 125 هەزار یەکەی لێ فرۆشراوە لە یابان، لە بەرامبەریشدا سەکۆی پلەیستەیشن 4 و پلەیستەیشن 4 پڕۆ بەیەکەوە ڕێژەی 8 ملیۆن و 77 هەزار یەکەی لێ فرۆشراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەکۆی پلەیستەیشن 4 لە مانگی دووەمی ساڵی 2014ـدا بەردەستکراوە بۆ فرۆشتن لە یابان، بەڵام سەکۆی نینتێندۆ سویچ مانگی سێیەمی ساڵی 2017ـدا بەردەستکراوە بۆ فرۆشتن، بەم شێوەیە دەردەکەوێت سەکۆی سویچ خۆی سەپاندووە و بەهێزە لە بازاڕی یاباندا چونکە ماوەی بەردەستکرانی نێوان هەردوو سەکۆکە زۆرن و فرۆشی سەکۆی سویچیش لە زیادبوونی بەردەوامدایە.

بۆچونی تۆ