ئینتەرنێت
16, ئایار 2019
چین تەواوی ویکیپیدیا بە هەموو زمانەکانەوە بڵۆک دەکات

چین بەوە نەوەستاوە تەنها ویکیپیدیا بە زمانی چینی بوەستێنێت لە بەکارهێنەرانی، بەڵکو لە ئێستا بەدواوە ئەم زانیارینامەیە بە هەموو زمانەکان لە بەکارهێنەرانی بەست واتە بڵۆک دەکات.
هەروەکو زانراوە ویکیپیدیای چینی لە ٢٠١٥ـەوە بڵۆککراوە، و لەسەرەتای مانگی ڕابردووشەوە تەواوی ویکیپیدیا لە چین لە بەکارهێنەران قەدەغەکراوە و بڵۆککراوە.
ھۆکاری ڕاستەقینە لە پشتی بڵۆککردنی ویکیپیدیا لە چین نەزاندراوە، بەڵام کاتی ئەم بڵۆککردنە هاوکاتە لەگەڵ سییەمین ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی شەقامی تيانامێن لە چین.
بێگومان چین ناسراوە بە بڵۆککردنی ماڵپەڕ و خزمەتگوزارییەکان لەسەر ئینتەرنێت بە مەبەستی ئەوەی بتوانێت ڕێگە لە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان بگرێت، بەڵام لەگەڵ بەکارهێنانی سیستەمی بەکۆدکردنی هەندێک لە پەڕەکان لەلایەن ویکیپیدیاوە، چین چیتر ناتوانێت هەندێک لەم پەڕانە بڵۆک بکات. لەبەرئەوە لەوانەیە ئەوە هۆکاربێت کە چین تەواوی زمانەکانی تری ویکیپیدیای بڵۆککردووە تا ڕێگە لە بەکارهێنەرانیان بگرێت ئەگەر بە چینی نەیاتوانی بابەتەکانی سەر ویکیپیدیا بخوێننەوە، ئەوا بتوانن بە زمانی تر بخوێننەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!