بەرنامە سازی

ئاشنابە بە (Git.ir) ؛یەکێکە لە ماڵپەرەکان بۆ فێربوونی زمانەکانی پرۆگرامسازی و وێب دیزاین و گرافیک دیزاین و …ھتد

ھەندێک جار ماندوو دەبیت لە گەڕان بەدوای کۆرسدا، بەتایبەت زمانەکانی پرۆگرامسازی و وێب. زۆرجاریش تۆ دەتەوێت ببیت بە گەشەپێدەری وێب، ئەوا لە ئێستاوە ئاشنابە بە باشترین ماڵپەر بۆ دەستخستنی کۆرس بەبێ بەرامبەر لە بوارە جیاجیاکاندا.

ماڵپەری Git.ir ماڵپەڕێکی تایبەتە بە فێربوون و چەندین کۆرس سەبارەت بە زمانەکانی پڕۆگرامسازی لە بواری وێب و ئەپڵیکەیشن و ڕایەڵە و چەندین فرەیموێرک و ئەپەکانی وەکو فۆتۆشۆپ و ئافتەرئیفیکتس و سریدس ماکس … هتد بەبێ بەرامبەر پێشکەش بە سەردانکەرانی دەکات.

ھەروەھا ئەو ماڵپەرە ھەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی باشترین کۆرسەکان لە ماڵپەرەکانی Udemy و Lynda و SkillShare و چەندەھا ماڵپەری دیکە. جیاوازی ئەو ماڵپەرە ئەوەیە دەتوانی ھەر کۆرسێکت بوێت لە ڕێگەی بزوێنەری گەڕانی ماڵپەڕەکەوە گەڕانی بۆ بکەیت و دەستت بکەوێت. جیاوازی ئەو ماڵپەرە لە ماڵپەرەکانی دیکەی پرۆگرامسازی ئەوەیە بەردەوام کۆرس نوێ پێشکەش بە خوێنەرانی دەکات بێبەرامبەر. ماڵپەڕەکە پێکدێت لەم بەشانەی کە لە وێنەکانی خوارەوە دیارن.

بەستەری ماڵپەڕ
‏www.git.ir

16 ئایار، 2019