10
ئەندرۆید 17, ئایار 2019 بۆچوون

ماڵپەڕی Antutu ڕیزبەندی 10 لە باشترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکانی لە ڕووی توانستەوە ڕاگەیاند

سەکۆی تاقیکردنەوەی مۆبایلەکانی Antutu لیستی مانگانەی باشترین ١٠ مۆبایلی ئەندرۆید لە ڕووی توانستی جێبەجێکردنی ئەرکەکانەوە بڵاوکردەوە. ئەم ڕاپۆرتە ساڵانە، كه‌ پێگه‌ی Antutu بڵاوی كردۆته‌وه‌، به‌ یه‌كێک له‌ باشترین ڕاپۆرته‌كان داده‌نرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان.

لە تاقیکردنەوەکەدا مۆبایلی Mi9 توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت ئەویش بە تۆمارکردنی 371,020 خاڵ لەسەر سەکۆکە، ئەمەش لەکاتێکدایە مۆبایلی Mi BlackShark 2 لە پلەی دووەمدایە بە 368,215 خاڵ. ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەیە بەندە لەسەر ئاستی پرۆسێسەری ناوەندی و لەگەڵ پرۆسێسەری گرافیکی و ئاستی بیرگە و وەگەڕخەر.

سەبارەت بە مۆبایلەکانی دیکە مۆبایلی Samsung Galaxy S10 Plus لە پلەی سێیەمدایە بە 360,008 خاڵ، پاشان مۆبایلی Samsung Galaxy S10 پلەی چوارەمی گرتووە بە 358,680 خاڵ، لە دوای ئەو مۆبایلی vivo iQOO دێت کە لە پلەی پێنجەمدایە بە 354,113 خاڵ، ئینجا مۆبایلی LG G8 ThinQ کە لە پلەی شەشەمدایە بە 34474 خاڵ، و مۆبایلی Samsung Galaxy S10 5G لە پلەی حەوتەم دایە بە 334109 خاڵ. لەم وێنەی خوارەوە لیستەکە بە تەواوی ببینە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ