هەواڵ
17, ئایار 2019
هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی ئەم یاریە ناوازەیەی کۆمپانیای Ubisoft بەدەستبهێنە بە خۆڕایی

کۆمپانیای یوبیسۆفت لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک لە یاریە وەرزشیەکانی کردووەتە خۆڕایی بۆ ماوەیەکی کاتی، یاریەکەش ناوی Steepـە و لە کۆگای فەرمی کۆمپانیادا بووەتە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها داخڵکردنی هەژمارەکەتە لە ڕێگای ئەم بەستەرەی Ubisoft ماڵپەڕی کۆمپانیا و پاشان زیادکردنی یاریەکەیە بۆ سەر هەژمارەکەت یاخود دەشتوانیت ڕاستەوخۆ لە کۆگای کۆمپانیاوە بگەڕێیت بە شوێن یاریەکەدا و زیادی بکەیت.
ماوەی بە خۆڕایی بوونی یاری Steep لە 16/5ـەوەیە هەتاوەکو بەرواری 21/5/2019 واتە تەنها 4 ڕۆژێکت لە بەردەمدایە بۆ زیادکردنی یاریەکە بۆ سەر هەژمارەکەت و بە دەستهێنانی یاریەکە بۆ هەمیشە، هەروەها یاریەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.
تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی:-
- Operating System: Windows 7 SP1, Windows 8.1 or Windows 10
- Processor: Intel Core i5 2400s @ 2.5 Ghz or AMD FX-4100 @ 3.6 Ghz
- RAM: 6 GB
- Video card: GeForce GTX 560Ti or AMD Radeon R7 260X
- DirectX: DirectX June 2010 Redistributable
- Sound: DirectX Compatible Sound Card with latest drivers
بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە یاریەکە دەتوانن بینەری ئەم گەیم پلەیە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.