10
ئەپڵ 18, ئایار 2019 بۆچوون

10 باشترین ئامێرەکانی ئەپڵ لە پێگەی Antutu بۆ ساڵی 2019

پێگەی Antutu تایبەتە بە ھەڵسەنگاندنی مۆبایلە زیرەکەکان بە گوێرەی توانا و کارامەیی پرۆسێسەر. لە ئەمساڵدا لیستی 10 لە باشترین ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵی بڵاوکردۆتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە ساڵانانەی كە پێگەی Antutu بڵاوی دەکاتەوە بە باشترین ڕاپۆرت دادەنرێت بۆ ھەڵسەنگاندنی مۆبایلە زیرەکەکان. لە تاقیکردنەوەکەدا iPad Pro 2018 توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبھێنێت، ئەویش بە تۆمارکردنی 550,546 خاڵ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە iPad Pro 2018 12.9-inch توانیویەتی پلەی دووەم بەدەستبھێنێت بە کۆکردنەوەی 549,641 خاڵ، پاشان iPad Air 2019 دێت کە پلەی سێیەمی گرتووە بە کۆکردنەوەی 376,617 خاڵ، دواتریش iPad Mini 2019 دێت کە لە پلەی چوارەمدایە بە کۆکردنەوەی 367,370 خاڵ.

سەبارەت بە مۆبایلەکان، iPhone XS پلەی پێنجەمی گرتووە بە کۆکردنەوەی 354,974 خاڵ، دواتر مۆبایلی iPhone XS Max دێت کە پلەی شەشەمی گرتووە بە کۆکردنەوەی 354,486 خاڵ، دواتر هەر یەکە لەم ئامێرانە دێن کە لە وێنەکەی خوارەوەدا هەن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ