شاومی

دواین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی شاومی Redmi K20 Pro

کۆمپانیای شاومی لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی شاومی Redmi K20 Pro.

وەکو هەمیشە، ئەمەش چووە ڕیزی ئەو مۆبایلانەوە کە لە پێش ڕاگەیاندنیەوە زانیارییەکانی دزەی پێ بکرێت. ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو زانیارییانەن کە دزەیان پێ کراوە دەرباری تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە:

  • ڕوونما: 6.39 ئینج لە جۆری سوپەر ئەمۆلید بە ڕوونی +FHD، خاوەن شووشەی جۆری Corning Gorilla.
  • پرۆسێسەر: Snapdragon 855.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 128 و 256 گێگابایت.
  • کامێرای پشتەوە: ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ.
  • کامێرای پێشەوە: ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ.
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.

شایەنی باسە ئەم مۆبایلە لە هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی Antutu Benchmark بە دیار کەوت و توانی 458,754 خاڵ کۆ بکاتەوە.

سەرچاوە :

18 ئایار، 2019