مۆبایل و تابلێت
18, تشرینی دووەم 2011
به‌رنامه‌یه‌ک باش بۆ چاتی موبایل
له‌م رۆژه‌گاره
ی ئه‌مرۆدا موبایل و ئینته‌رنێت بوونه‌ته پێداویستیه‌کی رۆژانه‌ی هه‌ریه‌ک له ئێمه، ده‌بین رۆژ به‌رۆژ به‌کارهێنانی ئینه‌رنێت ڕوو له زیات بوونه له جیهان، به‌تایبه‌تیش له کوردستان له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوودا به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ڕووی له زیات بوون کردووه، ده‌بین ئیستا ئه‌وکه‌سانه‌ی ئینتەرنێت بەکاردەهێن رێژەیەکی زۆر ڕوویان لە چاتکردن کردووە، بۆیە زۆری بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئێستا ئینتەرنێت لە رێگای موبایلەوە ده‌توان ئینته‌رنێت به‌کاربهێن زۆر به‌ئاسان بۆیه له بابه‌تی ئه‌مجاره‌مدا بیرم کردووه به‌رنامه‌یه‌کی نایه‌ب ی تایبه‌ت به چاتی موبایل بکه‌مه دیاری بۆ به‌کارهێنه‌رانی چات له موبایل لای هه‌موومان ئاشکرایه چه‌ند به‌رنامه‌ی چاتی موبایل هه‌یه وه‌ک ( نیم بووز ، میگ 33 ، ئیرۆ چات، هتد..)..
هه‌ریه‌ک له‌م به‌رنامانه‌ی تایبه‌ت مه‌ندی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌ی من ئه‌مجاره ئاماده‌م کردووه جیایه له‌و به‌رنامه‌نه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانیت له یه‌ک کاتدا چات له هه‌ریه‌ک ( یاهوو ماسنجه‌ر و مسن ماسنجه‌ر ، فه‌یس بووک ، جیمه‌یل ) چات بکه‌یت که ئه‌مه‌ش به یه‌کێک له‌و به‌رنامه باشهنهی چات دا ده‌نرێت له‌لایه‌کی تریشه‌وه به که‌مترین سه‌نت ده‌توانیت به‌کاری بهێنیت،ئەویش بەرنامەی shmessenger ئه‌وه‌ی ماوه بیڵم ئه‌وه‌یه خۆش به‌ختانه ئه‌م به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر زۆربه‌ی موبایله‌کان کارده‌که‌ت چونکه ئه‌و به‌رنامه‌یه به فۆرماتی ( jar) که به‌هۆی ئه‌م فۆرماتهوه زۆربه‌ی موبایل ده‌توانیت سودی لیوهربگریت وه‌ک موبایله‌کانی ( نۆکیا ، سۆنی ئهرکسۆن، مۆترۆڵا، هتد..)
ئێستا پیویسته ده‌ست بکه‌ین بە دروست کردنی ناویك تایبه‌ت به‌م به‌رنامه‌یه ئه‌ویش له رێگای سایتی سه‌ره‌کیه‌وه ده‌توانیت ببیته ئه‌ندام له رێگای ئه‌م ناونیشانه‌وه www.shmessenger.org
پاش کردنه‌وه‌ی ئه‌م سایته پیویسته کلیک له‌سه‌ر Sign up بکه‌یت به‌م شێوه‌یه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (1).
![[وێنه: e3740da396.png]](../up/uploads/png/e3740da396.png)
پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌کڕیته‌وه بۆمان که پێویسته ئه‌م فۆرمه پڕ بکه‌یته‌وه به‌م شیوه‌یه‌ی که من پڕم کردووته‌وه،من بۆ به‌رده‌وام هه‌ر خانه‌یه‌ک ژماره‌یه‌کم داناوه به‌م شیوه‌یه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (2).
![[وێنه: 4db97357aa.png]](../up/uploads/png/4db97357aa.png)
1- ناویك بنوسه بۆ ئیمهلهکهت.
2- ووشه‌ی نهێنیه‌ک بنوسه.
3- دووباره ووشه‌ی نهێنی بنوسه.
4- پێویسته لێره‌دا ئیمه‌یڵیک بنوسه به دروستی.
5- لێره‌دا ناویك بنوسه
6- لێره‌دا ناز ناوێک بنوسه.
7- لێره‌دا ره‌گه‌ز دیاری بکه.
8- لێره‌دا ساڵ و مانگ و ڕۆژ له دایک بوون بنوسه.
9- لێره‌دا ناوی شارێک بنوسه.
10- لێره‌دا ووڵاتێک ده‌ست نیشان بکه.
11- لێره‌دا پێویسته ئه‌م کۆده به دروستی بنوسیت.
پاشان دوای پرکردنه‌وه‌ی ئه‌م خانانه به دروستی پێویسته کلیک بکه‌یت Submit ئێستا سه‌یری ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بکه دوای پرکردنه‌وه‌ی ئه‌م خانانه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (3).
![[وێنه: c64764ba76.png]](../up/uploads/png/c64764ba76.png)
لێره‌دا پێمان ڕا ده‌گه‌ینێت که به سهرکهتوووی توانیمان ناوێک دروست بکه‌ین بۆخۆمان ئیستا پێویسته سه‌ردانی ئیمهلهکهمان بکه‌ین بۆ چالاک کردنی ئه‌و ناوه‌ی که دروستمان کردووه به‌م شێوه‌یه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (4).
![[وێنه: 9f5f5b6c18.png]](../up/uploads/png/9f5f5b6c18.png)

دوای کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی که بۆمان هاتووه بۆ ئیمهڵهکهمان به ته‌واوی ئه‌و ناوه‌ی دروستمان کرد چالاک ده‌بێت بۆمان،ئێستا پێویسته بێینه سه‌ر باس کردنی به‌رنامه‌که، دوای دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر موبایلەکەمان بەم شێوەیە دێین بەرنامەکە دەکەینەوە بڕوانە وێنەی ژمارە ( 5 ، 6)
![[وێنه: a67b0df985.bmp]](../up/uploads/bmp/a67b0df985.bmp)
![[وێنه: da4a331393.bmp]](../up/uploads/bmp/da4a331393.bmp)
ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌ی ژماره (5 ، 6 ) بکه‌یت ده‌بین بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ک ژماره‌یه‌کم بۆ داناوه به‌م شێوه‌یه:-
1- لێره‌دا پێویسته ئه‌و ناوه‌ی که دروستمان کرد بنوسین به‌م شێوه‌یه‌ی که خۆم نوسیوه.
2- لێره‌دا پێویسته کلیک له‌سه‌ر Add account بکه‌یت.
3- لێره‌دا داوای ئه‌وه ده‌کات ئیمهیڵک ده‌ستنیشان بکه‌ین نموونه من یاهووم هه‌ڵبژاردووه.
4- لێره‌دا ئیمه‌یله‌که یاهوو و له‌گه‌ل ووشه‌ی نهێنیه‌که‌ت بنوسه.
5- لێره بۆ ته‌واو کردنی کاره‌که پێویسته کلیکل له‌سه‌ر set بکه‌یت.
6- لێره‌دا ده‌بین ئیمهلهکهمان جێگیر بووه له به‌رنامه‌که.
7- پاشان لێره پێویسته کلیک له‌سه‌ر connect بکه‌یت.
8- ئه‌گه‌ر بڕوانیته وێنه‌ی ژماره هه‌شت پێویسته ئینته‌رنێتی موبایلکه‌ت هه‌ڵبژێریت.
9- لێره‌دا ده‌بێت چاوه‌روان بکه‌ین تاوه‌کو ده‌چیته ژووره‌وه.
10- ده‌بین له وێنه‌ی ژماره 10 چوینه ژووروه.
11- له وێنه‌ی ژماره 11 دا ده‌بین له کاتیک چاتکردن له‌گه‌ڵ هاورێیانمان به‌م شیوه‌یه ده‌ر ده‌چێت.
12- ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌ی ژماره 12 بکه‌یت له کاتی چات کردن دا ده‌توانین سمبول به‌کاربهێنین.
پاش ئه‌وه‌ی زانیمان چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش وه‌ک هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ک چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی تری هه‌یه له کاتیکدا ده‌توانیت ئه‌م به‌رنامه‌یه به چه‌ندین زمان به‌کاری بهێنیت وه‌ک ( عره‌بی،فارسی،ئه‌ڵمانی،فه‌ره‌نسی،هتد.. جگه‌له‌مه‌ش ده‌توانیت ئه‌م به‌رنامه‌یه به چه‌ندین ستایلی جیا جیا به‌کاری بهێنیت، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌توانیت فۆنت گه‌وره و بچوکی بکه‌یت و چه‌ندین تایبه‌تی مه‌ندی تر به‌م شێوه‌ی بڕوانه وێنه‌ی ژماره (7).
![[وێنه: bebc772688.bmp]](../up/uploads/bmp/bebc772688.bmp)
بەم شێوەیە دەتوانیت سودی لەم بەرنامەیە وەبگریت.
داگرتنی نوێترین ڤیڕژن لێرە کلیک بکە
هەمیشە بۆ وەگرتنی نوێترین ڤێرژن دەتوانیت سود لە سایتی سەرەکی وەبگریت.
http://www.shmessenger.org/en_US
تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لە مەکۆ
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.
دەست خۆش بێت بۆ ئەم روون کردنەوە جوانە کاک شەماڵ بەراستی ئەم بەرنامەیە زۆر باشە دەتوانیت بە کەمترین سەنت چات بکەیت ئەمەش زۆر باشە هیوادارین بێ بەشمان نەکەن لەم بابەتە جوانەنەتان دووبارە دەستەکانت خۆش بێت.
زۆر سوپاس بەرێز محمد گیان بۆ دەست خۆشیەکەت ئێمە هەمیشە لە خزمەت داین بەپێی توانای خۆمان خزمەتی تۆ‌و هەموو میوانی مالپەرەکەمان دەکەین