هەواڵ

ڤیڤۆ بە فەرمی مۆبایلی Vivo Y3 بە پاتری 5000 ملی ئەمپێر و سێ کامێراوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڤیڤۆ بە فەرمی لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Vivo Y3ـی ڕاگەیاند. مۆبایلەکە وەک لە ناونیشانی بابەتەکەوە دیارە خاوەنی پاترییەکە بە توانستێکی زەبەلاحەوە کە 5000 ملی ئەمپێرە و مۆبایلەکەش پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات، لەگەڵ ئەمەشدا مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LCD و بە قەبارەی 6.35 ئینج.

بەڵام خاڵی لاوازی مۆبایلەکە لە پڕۆسێسەرەکەیدایە ئەویش MediaTek Helio P35ـە، سەرەڕای ئەمە Vivo Y3 لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی نۆچێکە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە و ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی سێ کامێرایە بە ڕوونی 13+8+2 مێگاپێکسڵ و بە هەمان شێوە لە پشتەوەش خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە پەبارەی 6.35 ئینج و بە ڕوونی +HD و بە دووری 19.3:9
  • پڕۆسێسەر: لە جۆری MediaTek Helio P35،
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری FuntouchOS 9
  • توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات
  • کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 13+8+2 مێگاپێکسڵ
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
  • ڕام: 4 گێگابایت
  • بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی MicroSDـەوە
  • ڕەنگ: شین و پەمەیی
  • نرخ: 216 دۆلار
  • بەرواری بەردەستبوون: 28/6/2018 (پێشبینیکراو)

22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
870