ئەندرۆید

وەنپڵەس دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 3 و 3T

وەکو هەمیشە، وەنپڵەس یەکێک بووە لەو کۆمپانیایانەی کە بە ماوەیەکی زۆر کەم لە دوای بەردەستکردنی وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید، دەستی کردووە بە ڕەوانەکردنی بۆ مۆبایلەکانی. هەروەها پێشەنگە لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید بۆ مۆبایلە کۆنەکانی. لە کاتێکدا کە زۆرێک لە کۆمپانیاکان وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید ڕەوانەی ئەو مۆبایلانەیان ناکەن کە تەمەنیان لە 2 ساڵ تێپەڕی کردووە. کۆمپانیای وەنپڵەس دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 3 و 3T، لە کاتێکدایە کە مۆبایلەکە لە ساڵی 2016 ـەدا بەرهەم هێنراوە.

کۆمپانیای وەنپڵەس وەشانی ژمارە 9.0.2 ـی OxygenOS ـی لەسەر وەشانی Android Pie بنچینە کردووە و ڕەوانەی ژمارەیەک لە ئامێرەکانی OnePlus 3 و 3T ـی کردووە. ئەمانەی خوارەوە گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانەکەن:

  • نوێکردنەوەی سیستەم بۆ Android Pie.
  • ڕووکارێکی نوێ بۆ Android Pie.
  • لە خۆگرتنی ئاسایشی مانگی 4 ـی 2019.
  • دانانی مەودای کات بۆ تایبەتمەندی بێزارم مەکە (Do Not Disturb).
  • وەشانی 3.0 ـی دۆخی یاری (Gaming mode).
  • زیادکردنی پشتگیری Google Duo بۆ ئەپی Phone.
  • زیادکردنی پشتگیری Google Lens بۆ کامێرا.
  • چارەسەرکردنی چەند وردە کێشەیەک.

وەشانەکە لە ئێستاوە گەیشتووە بە دەست ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە چەند ناوچەیەک و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگاتە دەست سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە جیهاندا.

بەم شێوەیە پشکنین بۆ وەشانەکە بکە و دایبەزێنە(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە):

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی About.
  • کردنەوەی بەشی Software Updates.
سەرچاوە :
22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586